سەرۆکی یەکێتی: خاتوو فاتیمە نموونەی ژنی قارەمان و تێکۆشەر بوو
ی ن ک 07:30 PM - 2023-03-25
خاتوو فاتیمە
پەیامی هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ژنە شۆرشگێر خاتوو فاتیمە قادر محەمەد.
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ...
كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.
لەخوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی کۆسرەت رەسوڵ...
کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود دەردەبڕێت
بەڕێزان: ئاراس شێخ جەنگی و لاهور شێخ جەنگی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود) خێزانی کۆچکردوو شێخ جەنگی و دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی...
دڵگرانین بەکۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، نمونەی ژنی دڵسۆز و تێکۆشەری رێگای رزگاری گەلەکەمان.
خاتوو فاتیمە لە نێو ڕۆژگاری خەباتی سەختی گەلەکەماندا خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەبەخشش و میهرەبانی بوو .
لەیەزدانی مەزن داواكارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەگشت لایەك ببەخشێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی...
زۆر بەداخەوە ئەمرۆ فاتمە خانی خێزانی مامە جەنگی رەحمەتیم کۆچی دوایی کرد. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا إليه راجعون
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
05:15 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
03:19 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
12:28 PM - 2023-06-05 -
پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
08:21 PM - 2023-06-03
ئەمانەش ببینە
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
03:51 PM - 2023-06-05
سەرۆك بافڵ دژەتیرۆر خەڵات دەكات
10:37 AM - 2023-06-05
7 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی سیحرو نوشتەو حەشیشەوە دەستگیر دەكرێن
04:16 PM - 2023-06-04
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد
01:24 PM - 2023-06-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سیاسەتی قۆڵبادان داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە
کوردستان 06:22 PM - 2023-06-05 -
جەلال شێخ ناجی: لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵکدا سڵ لەکەس ناکەینەوە
کوردستان 05:15 PM - 2023-06-05 -
مژدهی فراوانتركردن به دژهتیرۆر دهدرێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05 -
ئەندامێكی سەركردایەتی: یەكێتی هێزێكی سیاسیی كاریگەرە
کوردستان 03:19 PM - 2023-06-05 -
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی صابر محەمەد دەکات
پرسەنامە 01:13 PM - 2023-06-05 -
یەكێتی و كۆمەڵ: زیانەكانمان ئەنجامی پەرتەوازەیمانە
کوردستان 12:28 PM - 2023-06-05 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سابیر محەمەد رواندزی دەردەبڕێت
پرسەنامە 12:05 PM - 2023-06-05 -
هومەر شێخمووس: دامەزراندنی یەکێتی وەڵامی پیلانی دوژمنانی دایەوە
چاوپێکەوتن 11:44 AM - 2023-06-05