شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئاستی زانستی زانکۆکان بەرز بکرێنەوە
ی ن ک 09:09 PM - 2023-01-23
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک لەیاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژەکانی زانکۆى سلێمانی، راپەڕین، چەرمۆ، پۆلیتەکنیک
خاتوو
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆژى دووشەممە 23/1/2023 لەدوو دیدارى جیادا چاویکەوت بەژمارەیەک
لەیاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژەکانی زانکۆى سلێمانی، راپەڕین، چەرمۆ،
پۆلیتەکنیک.
لەو
دیدارانەدا خاتوو شاناز پیرۆزبایی لێکردن بەبۆنەى دەست بەکاربوونیانەوە و هیواى سەرکەوتنیشی
بۆ خواستن لەو ئەرکە نوێیەیاندا، پشتگیری و پشتیوانی خۆشی بۆ سەرخستنی کاروبارەکانیان
دەربڕی.
خاتوو
شاناز رایگەیاند: "داواتان لێ دەکەم پلانی پێویست ئامادە بکەن بەپشت بەستن بەلێهاتوویی
و شارەزایی و سەرچاوە مرۆییە بەردەستەکان و وەک یەک تیم کاربکەن بۆ بەرزکردنەوەى
ئاستی زانستی زانکۆکان و پرۆسەى خوێندن وخزمەتکردنی خوێندکاران".
هاوکات
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گرنگی پێشخستنی سێکتەرى خوێندنی باڵاى دووپاتکردەوە وەک
سێکتەرێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و پەروەردەکردن و پێگەیاندنی کادری ئەکادیمی
لێهاتووو لەپسپۆڕی جیاجیادا لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی وڵاتدا.
لەودیدارانەدا
یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگرانی کۆلێژەکانی زانکۆکانى سلێمانی، راپەڕین، چەرمۆ،
پۆلیتەکنیک، پوختەیەکیان لەبارەى ئاستی زانکۆکان و کێشە و ئاستەنگەکان و پلانەکانیان
بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە و پێشخستنی بوارەکە پێشکەش کرد، سوپاسى پێشوازی و پشتیوانییەکانی
خاتوو شانازیشیان کرد.
هەواڵی زیاتر
-
سەباح حەبیب: یهكێتی خوازیاری چارهسهری کێشەکانە
02:49 PM - 2023-02-03 -
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و بلاسخارت دەستیپێکرد
10:10 PM - 2023-02-02 -
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن
05:25 PM - 2023-02-02 -
سهرۆك بافڵ: خانهوادهی بهحر علوم ههمووكات پشتیوانی گهلی كورد بوون
05:03 PM - 2023-02-02
ئەمانەش ببینە
یهكێتی ئارامی و خزمهتی دهوێت
10:50 AM - 2023-02-03
شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی رادەگەیەنێت
09:46 AM - 2023-02-03
سەرۆک بافڵ بۆ بلاسخارت: بۆ هەڵبژاردن تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە
11:17 PM - 2023-02-02
تیمی پارێزەرانی سەرۆک: سکاڵاکان لە بەرژەوەندی سەرۆک بافڵ بوون
09:28 PM - 2023-02-02
زۆرترین خوێنراو
-
بیرێکی ئاو لە پاکستان بەناوی دوو شەهیدی یەکێتییەوە لێدەدرێت
ی ن ک 11:12 PM - 2023-02-03 -
تــەرازووی دادگاکان له ژێر ههژموونى ئهجێندای حزبدا
بیروڕا 10:29 PM - 2023-02-03 -
سەباح حەبیب: یهكێتی خوازیاری چارهسهری کێشەکانە
کوردستان 02:49 PM - 2023-02-03 -
یهكێتی ئارامی و خزمهتی دهوێت
کوردستان 10:50 AM - 2023-02-03 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی پارتی کاری هوڵەندی دەکات
ی ن ک 10:40 AM - 2023-02-03 -
شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی رادەگەیەنێت
کوردستان 09:46 AM - 2023-02-03 -
ھەرێمی کوردستان بەباشی بەڕێوە نەبراوە!
بیروڕا 11:30 PM - 2023-02-02