دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەهاوكاری زانكۆی پۆڵیتەكنیك بۆردێكی زانستی دروست دەكات
کوردستان 06:07 PM - 2023-01-18
وێنە: دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی
ئەمڕۆ رێكەوتی 2023/1/18 پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە سەرۆكایەتی زانكۆ پێشوازی لە باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و یوسف زۆزانی جێگری سەرۆكی دامەزراوەكە و وەفدێكی دامەزراوەكە كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆ بەناوی خۆی و ئەنجومەنی زانكۆوە بەخێرهاتنی وەفدی میوانی كرد و ئامادەیی زانكۆی دەربڕی لەڕووی زانستی و ئەكادیمییەوە بۆ هەر هاوكاری و پشتیوانییەك بۆ دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، هەروەها باسی لە گرنگی دامەزراوەكە كرد و داوای كرد گرنگی بە بواری ئەكادیمی و زانستی و توێژینەوە بدرێت و دەزگاكە ببێتە هۆكاری زیاتر پشتیوانی ناوەندە زانستییەكان و زانكۆ و پەیمانگاكان.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سوپاسی سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەن و ستافی زانكۆی كرد بۆ ئەو پەرۆشی و پێشوازییە گەرمەیان بۆ رێكخراو دامەزراوەكان و كاری پێكەوەیی هەماهەنگی و زیاتر وتی: "ئێمە مەبەستمانە بۆردێكی زانستی دروست بكەین، بەپێی پلان و نەخشە رێگایەكی داڕێژراو، بۆ ئەو مەبەستە داوای هەماهەنگی و هاوكاریتان لێدەكەین و داوا دەكەین لەو بۆردە زانستییەدا هاوكار و پشتیوان بن و ئەندام و نوێنەری چالاك و خاوەن ئاستی ئەكادیمی و زانستی بەرز دیاری بكەن تاوەكو لەگەڵماندا برەوی زیاتر بە بوارە ئەكادیمییەكە بدەین".
سەرۆكی زانكۆ و سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی هاوڕابوون لەسەر خزمەتكردن و هەماهەنگی كردن بۆ دامەزراوەكە كە خزمەتكردنە بە خەباتی ئەكادیمی و زانستی سەرۆك مام جەلال كە رۆڵی كاریگەری هەبووە لە خزمەتكردن بە زانكۆكان و بواری توێژینەوە و پێشخستنی ئاستی زانستی ناوەندە زانستییەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان و دەستگیرۆیی كردنی توێژەران و ئەكادیمیان.
لەكۆتایی دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆ داوایكرد لە رێگەی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-ەوە رۆڵی زیاتر بە خۆێندكارانی زانكۆكان بدرێت و هاوكاری داهێنانەكانیان بكرێت، چونكە چینی خوێندكاران رۆڵەی دواڕۆژی بەڕێوەبەردنی وڵات و بەدیهنانی خۆشگوزەرانین بۆ كۆمەڵگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31