riklam

مه‌سرور بارزانی خۆی له‌به‌رپرسیارێتی سلێمانی ده‌دزێته‌وه‌

کوردستان 05:24 PM - 2023-01-17
 سلێمانی

سلێمانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌سلێمانی دروستیكردوه‌ ده‌دزێته‌وه ‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌رپرسیاربێت له‌و دۆخه‌ی كه‌له‌ سلێمانی هه‌یه‌، ئه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌یه‌ و ئیشی چییه‌؟".

سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوو

د.مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی ده‌دزێته‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان ده‌خاته‌ سه‌رشانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌ڵام راستسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌هه‌رشوێنێك گله‌یی له‌خزمه‌تگوزاری هه‌بێت، ده‌بێت رووبه‌ڕووی حكومه‌ت بكرێته‌وه‌".
" ناوهێنانی به‌مه‌به‌ست كه‌ گوایه‌ یه‌كێتی به‌رپرسیاره‌ له‌و دۆخه‌ی كه‌له‌ سلێمانی هه‌یه‌، ئه‌ی كه‌وابێت حكومه‌ت ئیشی چییه‌؟، كه‌واته‌ سه‌رۆك حكومه‌ت راست ناكات و خۆی له‌ بارودۆخی سلێمانی ده‌دزێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌مووكات حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌ له‌خزمه‌تگوزاری نه‌ك حزبێكی سیاسی"، د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین وایوت.

یه‌كێتی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حكومه‌تی ده‌وێت

یەکێتی پەرۆشی راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حکومڕانییە و لە رابردووشدا چەندین جار پارتی لەو شێوازە چەوتە ئاگادار کردووەتەوە، چونکە یەکێتی داوای جێبەجێکردنی داخوازییەکانی هاووڵاتییان دەکات و لە خەمی هەموواندایە.
سه‌رتیپ عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستانی رایگه‌یاند: "ئه‌م شه‌ڕه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات شه‌ڕی خه‌ڵكه‌و شه‌ڕی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستانه‌، وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆك و تیمی وزرای یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌ڵامێكی دروست و واقعییه‌، وه‌ڵامێكه‌ په‌رۆشییه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان".
"یه‌كێتی له‌ماوه‌كانی رابردوودا به‌شێوازی جۆراوجۆر پارتی له‌و شێوازی چه‌وتی حكومڕانییه‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر عینادییان كرد تا رۆژه‌كه‌یاند گه‌یانده‌ به‌م رۆژه‌" سه‌رتیپ عه‌لی وای وت.
ده‌شڵێت: "ئه‌م شێوازی حكومڕانییه‌ تاكڕه‌ویه‌ی پارتی په‌یڕه‌وی ده‌كات سه‌ر ناگرێت و یه‌كێتی داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات و ئه‌م شه‌ڕه‌شی یه‌كێتی ده‌یكات شه‌ڕی خه‌ڵكه‌و داوای ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كوردستانه‌".

كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی چی بۆ خه‌ڵك كرد؟

تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم نوێنەرایەتی خواستی خەڵک دەکات و بەرنامەکەی لەپێناو خەڵکدایە، بەڵام حکومەتی هەرێم  بەرنامەکەی یەکێتی جێبەجێی ناکات و نایەوێت خزمەتی خەڵک بکات.
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت و هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌".
"تیمی ئێمه‌ نوێنه‌رایه‌تی خواستی خه‌ڵك ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌رنامه‌ی (ی.ن.ك) كه‌له‌پێناو خه‌ڵكه‌ جێبه‌جێبكرێت كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتێك كه‌ جێبه‌جێ ناكرێت و حكومه‌ت نایه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات تیمی یه‌كێتی به‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریان زانیووه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ بنوێنن" نێوه‌یی وای وت.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket