حاجی مەسیفی: لەكابینەی فاشیلدا بەفەوج خەڵاتی بكوژ دەكرێت
کوردستان 06:15 PM - 2023-01-16
سەرچاوە: مەكتەبی سیاسی
تیمی پارتی لەحكومەت بەئاشكرا داڵدەی بكوژو لەیاسا هەڵهاتوان دەدات و لە جیاتی دەستگیركردن و پاراستنی سەروەری یاسا، لەپایتەختەوە بە دروستكردنی فەوج خەڵاتیان دەكات و كۆسپیش دەخاتە بەردەم یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
تیرۆر لەزۆنی زەرد هاوشێوەی نەبووە
حاجی مەسیفی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرۆكی حكومەتی لە پەیامی شێواندن و بەلاڕێبردنی راستییەكان باسی تیرۆر دەكات، ئەوەش لەچەواشەكاری بەولاوە شتێكی دیكە نییە، ئەو تیرۆرەی لە سەرەتای دروستكردنی حكومەتی هەرێمەوە تائێستا لە زۆنی زەرد كراوە هاوشێوەی نەبووە و نییە".
"ئەرێ بەڕاست هەر سەرۆكی ئەم حكومەتەی ئێستا نەبوو كاتێك سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بوو لەوكاتەدا سەردەشت عوسمان و ویدات حسێن و عەبدولستار تاهیر شەریف سەدانی تری تیرۆركرد و سیناریۆی بۆ دادەتاشین، ئێستاش كە سەرۆكی حكومەتە ئەو هەموو گەنجەی بادینانی بەناڕەوا دەستگیركردوەو سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ئێستا با خەڵك بڕیار بدات كێ تیرۆر دەكات".
سەرۆكی حكومەت دەهۆڵی ئازادی دەكوتێت
یەكێتی هەر لەسەرەتاوە بەئاشكرا داوای پێكهێنانی لێكۆڵینەوەی لەرووداوی شەهیدكردنی هاوكار جاف كردوە، بەڵام تیمی پارتی لەحكومەت بەسیناریۆی بۆڵیود راستی رووداوەكەیان شێواند.
"پارتی داهێنەری كارو سیناریۆی تیرۆرستییە لەهەرێمی كوردستان، دەپرسین كێ رەئوف ئاكرەیی و عەلی كۆخی و چەندین هەڤاڵی یەكێتی لەبادینان شەهید كرد؟ هەر ئەمانەشن ئێستا هاتوون دەهۆڵی ئازادی دەكوتن وادەزانن خەڵك بڕوایان پێ دەكات" حاجی مەسیفی وادەڵێت.
راشیگەیاند: "سەرۆكی یەكێتی بەئاشكرا داوای پێكێهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكەی شەهیدكردنی هاوكار جاف كردوە، بەڵام ئەوە پارتی بوو لەسیناریۆیەكی بۆڵیودیدا راستییەكانی شێواندو ئەو هێزەی تۆمەتبار كرد كە هەولێری لەدەست داعش پاراست".
فەوج خەڵاتی پارتییە بۆ لەیاسا هەڵهاتوان
پارتی داڵدەی بكوژەكان دەدات و لەبری دەستگیركردن و روبەڕوبوونەوەیان بەیاسا لە پایتەختەوە فەوج و هێز دەكاتە خەڵاتیان و بە پەیامیش وەك پەرۆشی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خۆی نیشان دەدات.
حاجی مەسیفی دەڵێت: "لە كوردستان ئەوانەی تیرۆر دەكەن لەبری ئەوەی بدرێنە دادگا، دەچنە ناو پارتی و فەوجیان بۆ دەكرێتەوە، لەوێ داڵدەدەدرێن و هێز و چەك و پاسەوانیان بە مووچەی خەیاڵی بۆ دادەمەزرێنن نموونەش زۆرە، لەكاتێكدا هەزاران دەرچووی زانكۆ و پەیمانگا و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا هەن تائێستا دانامەزراون، ئێستا روونە كێ تیرۆری دەوێت و فەوجی لابەلا بۆ بكوژەكان دەكاتەوەو داڵدەیان دەدات، ئاوا پێشمەرگە یەكدەخەنەوە؟".
بیرخستنەوەیەك بۆ سەرۆكی حكومەت
لە راگەیەنراوەكەی سەرۆك و تیمی یەكێتیدا لەحكومەت هاتووە: "سەرۆكی حكومەت لەدۆسیەی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دا دەیەوێت بەزۆری زۆرداری یەكێتی و چەند كەسایەتییەك لەناو یەكێتی تۆمەتبار بكات، بیریان چووە لە سەرەتای رووداوەكەوە ئەوە یەكێتی بوو داوای لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كردو داواشی كرد لایەنە نێودەوڵەتییەكان بەشداربن لە لێكۆڵینەوەكان، كەچی دەزگا ئەمنییەكەی سەرۆكی حكومەت هەر زوو سیناریۆكەی خۆیان بڵاوكردەوەو دەیانەوێت بیكەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆكی حكومەت قسەی یەكێتی دووبارە دەكاتەوەو دەڵێت با لایەنی نێودەوڵەتی بێنە ناو لێكۆڵینەوەكان، پاش چی! دوای ئەوەی سیناریۆكانتان بڵاوكردۆتەوە".
"سەرۆكە فاشیلەكەی كابینە بە تەواوی بودجەی هێزێكی نیشتمانی قارەمانی وەك دژە تێرۆری بڕی و هەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازەش بیرتان كەوتۆتەوە كە ئەم رووداوە لە جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆكی حكومەت ئاگای لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگای لێبێت هەر لەناوجەرگەی هەولێرە هێزێكی یاخی و لەیاسا دەرچوو هەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆكی حكومەت كرد و هەر لەو پایتەختەش رۆژنامەنووس و دەیان و سەدان كەسیش تیرۆر دەكرێت و تاوانبار داڵدە دەدرێت و فەوجیشی بۆ دەكرێتەوە". مەسیفی وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31