riklam

عیزه‌ت سابیر: نادادی به‌رده‌وامبێت ته‌مه‌نی حكومه‌ت كورت ده‌بێت

کوردستان 05:07 PM - 2023-01-14
عیزەت سابیر

عیزەت سابیر

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئه‌گه‌ر مووچه‌ و داهات ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ دادپه‌روه‌ری دابه‌شنه‌كرێت ته‌مه‌نی ئه‌م حكومڕانییه‌ كورت ده‌بێت".

د. عیزه‌ت سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:" پێویسته‌ داهات و مووچه‌ و بودجه‌ به‌ یه‌كسانی دابه‌ش بكرێن و نادادپه‌روه‌ری نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ته‌مه‌نی ئه‌و حكومڕانییه‌ی كه‌ به‌ نادادپه‌روه‌ری كار ده‌كات كورت ده‌بێت."

 وتیشی:" له‌ ساڵی 2019 و 2020 و 2021 ته‌نها له‌سه‌دا 30 بۆ 35ی داهات بۆ خه‌ڵك ماوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌دا 65ی رۆیشتووه‌ بۆ كۆمپانیاكان، هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیار دۆلار بووه‌، به‌ڵام هێشتا پڕۆژه‌ و بودجه‌ نییه‌ و بانكه‌كانیش پاره‌یان تێدا نییه‌و كه‌س نازانێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ كوێ رۆیشتووه‌".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket