riklam

رەوتی حیکمە داکۆکی لە داواکاریەکانی خەڵکی هەڵەبجە دەکات

ی ن ک 08:53 PM - 2023-01-12

سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ باهر سابیر ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای ڕەوتی حیکمە و نوێنەری تایبەتی سەماحەتی عەممار حەکیم سەباح ساڵحی، کە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد .

وەفدی میوان لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە کۆبوونەوە ونوێنەری تایبەتی سەماحەتی عەممار حەکیم، جگە لە گەیاندنی پەیامی هاوسۆزی بۆ هەڵەبجە و کەسوکار و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، دووپاتی کردەوە کە ڕەوتی حیکمە لە پشتی هەموو داواکاری خەڵکی هەڵەبجەیە لە حکومەتی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

وتیشی: خەم و داخوازی هەڵەبجەییەکان خەم و داخوازی هەموو گەلی عیراقە، بۆیە بێ هیچ دوودڵییەک ڕەوتی حیکمە داکۆکی لە داواکاریە ڕەواکانی خەڵکی هەڵەبجە دەکات.
دواتر نوێنەری سەماحەتی عەممار حەکیم سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کرد و تاجە گوڵینەی وەفایان لەسەر مۆنۆمێنتی عومەری خاوەر دانا.

لە کۆتای سەردانەکەشیاندا کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە و سەرۆک عەشرەتی نەوڕۆڵی تەحسین میرزا حەسەن یان بەسەر کردەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket