riklam

پیرۆزباییەكان بۆ ساڵیادی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ

ی ن ک 08:45 PM - 2023-01-11
رۆژنامەی كوردستانی نوێ

رۆژنامەی كوردستانی نوێ

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، چەندین پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكە كراوە.

دەقی پەیامەكان:

سەرۆك بافڵ: كوردستانی نوێ رۆڵی كاریگەری لەفراوانكردنی پانتایی دیموكراسیدا بینیووە

مەكتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ خوێندنگەی پاراستنی ئیتیكی رۆژنامەگەرییە

كۆسرەت رەسوڵ عەلی: كاروانی كوردستانی نوێ سەنگینانە بەردەوامە

قوباد تاڵەبانی: كوردستانی نوێ خزمەتی گەورەی بەكاروانی رۆژنامەگەری كوردی كردووە

ستران عەبدوڵڵا: كوردستانی نوێ سەرفرازە لەخزمەتی میدیای كوردستانی

PUKMEDIA: كوردستانی نوێ خوێندنگەی چەندین نووسەرو رۆژنامەنووس بووە

د.سۆران جەمال تاهیر:پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامە دێرینەکەی کوردستانتان لێدەکەم

بەڕێزان/ سکرتاریەت و ستافی نوسین و هاوکارانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ
پیرۆزبایی ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامە دێرینەکەی کوردستانتان لێدەکەم
جێی شانایە کە دوایی راپەڕین کوردو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی یەکەم رۆژنامەیە پاش هەڵمژینی هەوای ئازادی لە کوردستان و کۆتایی هێنان بەسەردەمی حزبی بەعسی فاشی.
هەواڵ و راپۆرت و لێکۆڵینەوەی زانستی و گرنگیدان بە گشت چین و توێژەکان و بوارەکان، هاوسەنگی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە هەواڵی شارەکانی تری عیراق جێی دەست خۆشییەو پێویستە بەردەوام بین لەسەری.
جارێکی تر پیرۆزە ئەم یادەو ئێمەش هاوکارو پشتیوانتانین.

د.سۆران جەمال تاهیر
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ی.ن.ک

 

وەزیری رۆشنبیری: كوردستانی نوێ شانازییەكی گەورەیە بۆ رەوتی رۆژنامەگەری كوردی

 
بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری  پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكەدەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پیرۆزبایی

بەڕێزان بەڕێوبەرو ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، پیرۆزبایی 32ساڵەی دەرچواندن و بڵاو كردنەوەی یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای راپەڕین لەئێوە و نووسەران و هەموو ئەوانەی لەم كاروانەدا خزمەتیانكرد دەكەم .  
لەم یادەدا سلاو درود دەنێرم بۆ ڕەوانی پاكی مام جەلال و داوایی تەمەن درێژی بۆ د ئەرسەلان بایز دەكەم.

كوردستانی نوێ وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی ئازاد، دوای راپەڕینی بەهاری 1991 شانازیەكی گەورەبوو بۆ رەوتی رۆژنامەگەری كوردی و وەرچەرخانێكی مێژووی بوو لەسەر دەستی ئەوان،  بۆ ئازادی و ئازادی رادەربڕین، لەم ساڵوەگەڕەی تەمەنی كوردستانی نوێدا هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم و دەخوازم بەردەوامبن لەخزمەتی زیاتر بەڕۆژنامە و رۆژنامەگەری كوردی و سەكۆیەكی ئازاو ئازادبن بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری راست و درووست بەخوێنەران..
هەربژین.

حەمەی حەمەسەعید

 

سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی: كوردستانی نوێ گەیەنەری دەنگە جیاوازەكانە

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەرو رۆژنامەنووس و ستافی ئێستاو پێشووی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان سەرنووسەرو رۆژنامەنووس و ستافە‌ دڵسۆزەكەی ئێستاو پێشووی رۆژنامەی (كوردستانی نوێ)

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە‌، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبای-یتان ئاراستە دەكەین؛ بە ھیواین هەمیشە لەم كاروانە سەنگینەدا بەدیدو تێڕوانی سەرۆك (مام جەلال) تین و تاو بە مەشخەڵی داگیرساوی رۆژنامەكەتان بدەن؛  لە بواری گەشەسەندنی كاروانی رۆژنامەنوسیدا خزمەتی زیاتر بە ئازادی رۆژنامەگەری بكەن و سەكۆی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بن.
رۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی كوردی دوای ڕاپەڕین و سەردەمی ئازادی خزمەتێكی گەورەی بە بواری مەدەنی و گەیاندنی دەنگە جیاوازەكان لە كۆمەڵگە كردوەو  بەكارەكانی لە بواری خۆیدا؛ كەلێنێكی گەورەی لە پێگەیاندی هزرو رۆشنبیری تاكی كورد پڕكردۆتەوە و بۆتە زانكۆیەك بۆ پێگەیاندی چەندین رۆژنامەنوس و نوسەر و راگەیەندكار كە ئێستا  لە ناوەندە زانستییەكاندا خزمەت بە نەوەكانی ئایندە دەكەن.

یەكێك لەوشانازیانەی لەتەمەنی خۆیدا بەر  رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكەوێت؛ ئەوەیە كە ئەم رۆژنامەیە سەكۆیەكی بەرفراوان بووە بۆ رۆژنامەنوس، ئەدیب، نوسەر رۆشنبیرو رووناكبیری كورد كە  لێرەوە تواناكانی خۆیان بەرجەستەكردوەو بە خوێنەری كوردیان ئاشناكردوە. 

رۆژنامەی كوردستانی نوێ لە سەردەمی  راپەرینەوە تا ئەم سەردەمە دانەبراوە؛ بەردەوابووە لە خزمەتكردن بە رەوتی رۆژنامەنوسی لە كوردستاندا، لە تەمەنی پڕ خزمەت و شكۆی خۆیدا، ئەم رۆژنامەیە بە كارامەیی و دڵسۆزی رۆژنامەنوس و ستافە ماندونەناسەكەی، خزمەتێكی بەرچاویان بەكاروانی رۆژنامەگەری كوردی كردووە،  بێشك ئەمەش جێگەی شانازی هەمووانە. 
بەو هیوایەین لەم سەردەمی ماس میدیایەو پێشكەوتنی تەكنەلۆژیادا، زیاتر لە جاران بە دیدی نوێوە خزمەت بە خوێنەرانی كورد لە ناوەو دەرەوەی وڵات بكات.

هەرشادو سەرفرازبن…

باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی


مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر: كوردستانی نوێ داهێنەری زمانی نوێی رۆژنامەنووسی كوردی بوو

 

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، مەڵبەندی رێكخستنی هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و  هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكەدەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی 32  ساڵەی رۆژی دەرچوونی ژمارە سفری رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی هەڤاڵان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و رۆژنامەنوسانی كوردستانی نوێ دەكەین.
ئامانج لە دەرچواندنی رۆژنامەیەكی رۆژانە  لەم سەردەمەدا، كە هێشتا ساڵێك بەسەر ڕاپەڕینی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا تێنەپەڕیبوو، بێگومان  هەنگاوێكی بوێرانەو  دونیا بینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو بۆ فەراهەمكردنی سەردەمێكی نوێ بۆ ئازادی رادەربڕین و بەدامەزراوەییكردنی میدیاو  دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین.
دیارترین شانازی كەڕۆژنامەی كوردستانی نوێی تا ئێستا كە پێ دەناسرێتەوە، كە لەدەرچوواندنی 8835 ژمارەیدا، داهێنەری زمانێكی پاراوی رۆژنامەوانی و خوێندگەیەكی گەورەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانیش بووە.

مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر

 

فەهمی بورهان: كوردستانی خاوەنی پێگەی گەورەیە لە رۆژنامەگەری كوردیدا

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكەدەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێز كاك محەمەد كەریم سەرنوسەری كوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵ یادی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ وە پیرۆزبای گەرم لە ئێوەو تەواوی كادرو دەستەی نوسەرانی كوردستانی نوێ ئەكەم، ئەم رۆژنامەی خاوەنی پێگەی گەورەیە لە ناو دونیای رۆژنامەگەری كوردیدا، لە سێ دەیەی رابردوودا شانازی زۆرترین كاری میدیایی پێ ئەبڕێت، كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان روبەرێكی گەورەیان لە ژیانی كوردستانی نوێدا هەیە، لاپەڕەی ئازاد و شرۆڤەی هەواڵ و لێكدانەوەی رووداوەكان و مەقالی پڕ لەزانیاری بەیەكەوە لاپەڕەكانی كوردستانی نوێیان گەیاندە ئاستێك كە خوێندنەوەی رۆژنامەكەی لە ژیانی رۆژانەماندا  كردبووە مەرج، لە ئێستاشدا كوردستانی نوێ بە هەمان دید و گیانی میدیایی بەردەوامە بە هیواین وەك هەمیشە رۆژنامەی بەرچاو روونی خەباتی رەوامان بێت.
فەهمی بورهان
سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

 

ئاراس محەمەد ئاغا: كوردستانی نوێ ناوێكی‌ گه‌شی‌ ناو میدیای كوردییه‌

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەلبەندی حەوتی موسڵ بۆ ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌كات کە ‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كادیر و كارمه‌نده‌ دڵسۆزه‌كانی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیزه‌وه‌، له‌ناخه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان له‌كاركردن له‌ڕۆژنامه‌ پرشنگداره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازم.

كوردستانی نوێ، كه‌ له‌ كوردستانێكی نوێ و ئازاد دا وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیی رۆژانه‌ له‌ دایك بوو، ناوێكی‌ گه‌شی‌ ناو مێدیای كوردییه‌ و خاوه‌نی خه‌رمانێكی پڕ به‌رهه‌م و جێگه‌ی شانازی هه‌مووانه‌، كه‌ به‌سه‌لیقه‌ و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌نده‌ ماندونه‌ناسه‌كانی، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاوی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و خوێنه‌ره‌كانی بكات، ئومێد ده‌كه‌م كوردستانی نوێ درێژه‌ به‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌ی خۆی بدات، هه‌ر ئه‌و پێگه‌ ره‌سه‌ن و دره‌وشاوه‌یه‌ی هه‌بێت.

له‌م یاده‌ پیرۆزه‌تاندا و له‌گه‌ڵ داگیرساندنی مۆمی( ٣٢) ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ژیانی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆیدا، ده‌خوازین كوردستانی نوێ هه‌ر له‌پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنی پانتایی و روبه‌ری ئازادیی بیروڕا و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بێت كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانییه‌وه‌ پێی ناسراوه‌.

هه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌دا بتان بینم، سەربەرز و سه‌ركه‌وتوو بن

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket