riklam

سەرۆك بافڵ: كوردستانی نوێ رۆڵی كاریگەری لەفراوانكردنی پانتایی دیموكراسیدا بینیووە

کوردستان 09:31 AM - 2023-01-12
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكە دەكات و رایدەگەیەینێت: "بەدرێژایی سێ دەیەی رابردوو كوردستانی نوێ ناوەندێكی گرنگی بڵاوكردنەوەی زانیاری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بووە".

دەقی پەیامەكە:

‌‎بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ 
‌‎ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێتان پیرۆزبێت.

‌‎ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین و بزوێنەرێكی گرنگی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی دەكەینەوە، كە بەرهەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو لەو قۆناغە هەستیارەدا.
‌‎بەدرێژایی سێ دەیەی رابردوو كوردستانی نوێ ناوەندێكی گرنگی بڵاوكردنەوەی زانیاری و هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بووە و رۆڵێكی كاریگەری بینیووە لە فراوانكردنی پانتایی دیموكراسی و بیری ئازاد.

‌‎هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان پشتبەستوو بە مێژووی زێڕین و درەوشاوەتان، هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەكان لە ئەركەكانتان بەردەوامبن و میدیایەكی راستگۆ و سەنگینی كۆمەڵگەكەمان بن.

‌‎هەر شاد و سەرفرازبن

‌‎دڵسۆزتان
‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket