riklam

سه‌رۆكی یه‌كێتی: رێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین یاسا شكێنی بكات

کوردستان 01:27 PM - 2023-01-09
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ باسی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی، سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاساشکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بەهەمووشێوەیەک رووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاسایشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket