riklam

سەرۆككۆمار و باڵیۆزی ئێران: پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات باشتر بكرێت

عیراق 07:23 PM - 2023-01-04
سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران دەکات

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران دەکات

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە محەمەد سدیق كازم باڵیۆزی ئێران لە عیراق كرد و جەختیان لە باشتركردنی ئاستی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەری هەردوولا لە بواری جۆراوجۆر لە پێناو هێنانەدی خواستەكانی هەر دوو وڵات و گەلی دراوسێ بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی كردەوە

 لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان كۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی پەرەپێدان و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەری هەردوولا لە بواری جۆراوجۆر لە پێناو هێنانەدی خواستەكانی هەر دوو وڵات و گەلی دراوسێ بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی كردەوە.

 لە بەرامبەردا باڵیۆز محەمەد سدیق كازم جەختیكردەوە لەسەر سوربوونی كۆماری ئیسلامی بۆ درێژەدان بە هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ عیراق و خواستی ئەو وڵاتە بۆ باشتركردنی ئاستی پەیوەندیی دووقۆڵیی لە هەموو ئاستەكاندا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەر دوو وڵاتی دۆست بكات.

PUKMEDIA









ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket