riklam

شەفافییەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی رادەگەیەنێت

کوردستان 10:19 AM - 2022-12-30
داهاتی هەفتەیەکی پارێزگای سلێمانی

داهاتی هەفتەیەکی پارێزگای سلێمانی

شەفافییەت داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت کە زیاتر لە 4 ملیار دینار بووە.

 

داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 24-12-2022 تا 30-12-2022، بڕی 4 ملیار و 324 ملیۆن و 713 هەزار و 300 دینار بووە، بەجۆرێک کە زیاد لە 4 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 2 ملیۆن دینار بەشێوەی چەکە و مقاصە (0)ـە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتیەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەک هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەک، 4 ملیار و 322 ملیۆن و 496 هەزار و 250 دینار، نەختینەیە.

هەروەها 2 ملیۆن و 217 هەزار و 50 دینار، بەشێوەی چەکە و مقاصە (0)ـە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.

ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه‌ بزانیت.

به‌پێی نوێترین ئاماری سایتی شه‌فافییه‌ت   www.shafafiat.com‌، بڕیاریشه‌ هه‌موو رۆژێك داهاتی ئه‌و شوێنانه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket