riklam

‌ سەرۆك بافڵ: ئەنجومەنی دادوەریی عیراق پشتیوانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردبێت

عیراق 11:28 PM - 2022-11-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە.

‎لەكۆبوونەوەكەدا چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان دووپاتكرایەوە بەشێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندی ھەموولایەك پارێزراوبێت.

‎ھەر لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، تێكەڵنەكردنی پرسە سیاسییەكان بە كەیسە یاساییەكان كرایەوە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان دادگاكانی ھەرێم و عیراق بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگا و چەسپاندنی یاسا لەوڵاتدا بەگرنگ وەسفكرا.

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەربڕی كە پارێزەری مافی عیراقییەكان بوون. داواشیكرد پشتیوانی مافە دەستووری و یاساییەكانی گەلی كوردبن و رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

PUKMEDIA








ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket