riklam

سەرۆك بافڵ و وەزیری پەروەردە: كێشەی مامۆستا و خوێندنی كوردی كەركوك چارەسەربكرێت

عیراق 06:28 PM - 2022-11-21

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیبراهیم نامس جبووری وەزیری پەروەردەی عیراق.

‎لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكان بۆ پەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن كرا و چارەسەركردنی كێشەكان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان وەك یەكێك لە سێكتەرە گرنگەكانی كۆمەڵگە جەختی لێكرایەوە.

‎لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەی خوێندن بە زمانی كوردی و راژەی مامۆستایان كرد لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و رایگەیاند:"دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەربكرێن و خوێندن بە زمانی كوردی لە شاری كەركوك بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەخۆیەوەببینێت. بۆ ئەم مەبەستەش داوامانكردووە راژەی مامۆستایان بگوێزرێتەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق و مافە یاساییەكانیان بەدەستبهێنن. كە ئەمەش یەكێكبووە لەو خاڵە گرنگانەی لە كارنامەی حكومەتی نوێ جێگیركراوە و پرۆژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە." 

‎كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و خوێندكارانی خوێندنگەكان لە هەرێمی كوردستان یەكێكیتربوو لە تەوەرەكانی دیدارەكە و سەرۆك بافڵ وتی:" ئێمە لە خەمی بەرەوپێشچوونی ئەو كەرتە گرنگەی كۆمەڵگەین و دەبێت گرنگی زیاتری پێبدرێت، كارەكانیشمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندكاران و مامۆستایان دەرخەری ئەو راستییەن. لەكاتێكدا ئەركی حكومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانە ژینگەیەكی ئارام و لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان بڕەخسێنن و هەنگاو بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكەدا بنێن".

‎لەبەرامبەردا ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ خزمەتی پەروەردە و پرۆسەی فێركردن و رایگەیاند:" بەڵێن دەدەین بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكەین و لیژنەیەكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێكبهێنین تاوەكو بتوانین خزمەتی خوێندن بە زمانی كوردی و مامۆستایان بكەین".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket