riklam

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتی نوێ دووپاتکردەوە

عیراق 09:12 PM - 2022-11-18
 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق

 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ هەینی 18ی نۆڤێمبەری 2022 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كرد و گفتوگۆی دۆخی سیاسی عیراق و پێكهێنانی حكومەتیان كرد.

 لە میانی دیدارەكەدا، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی وڵات و گرنگی پێكهێنانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەی كرد،  پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت و بەرنامەكەی دووپاتكردەوە كە ببێتە هۆی بەدیهێنانی خواستی عيراقییەكان.

 هاوكات گفتوگۆیانكرد لەسەر كۆمەڵێك قانونی هەڵپەسێردراو و جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی دانانی خشتەی كاتی بۆ پەسەندكردنیان.

 هەر لەو چوارچێوەیەدا باس لەو چالاكیی و دیالۆگانە كرا لە سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان سەبارەت بە قانونەكان دەیكەن، هەروەها پێویستی ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمار بۆ بەشێك لەو وتوێژانەی كە سەبارەت بە دانانی یاساكان دەكرێن بە گرنگ زانرا، هەروەها سەردانی ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنەكان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دووپاتكرایەوە بۆ خستنەڕووی تێڕوانین و بیرۆكەكانیان سەبارەت بە قانونەكان.

 هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی سازكردنی كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكان و هەنگاونان بەرەو بەدیهێنانیان.

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket