ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:20 AM - 2022-11-05
ئەمڕۆ لە مێژوودا
5 نۆڤەمبەر
رووداوەكان
1605: ئینگلتەرە (جای فوكس)ی دەستگیركرد، كە ساڵانە یادی
دەكەنەوە بە ناوی (شەوی بون فایەر).
1630: كۆتایی جەنگی نێوان ئینگلتەرە و ئیسپانیا بە
مۆركردنی رێكەوتننامەی مەدرید.
1757: سوپای بروسیا بە سەركردایەتی ئیمبراتۆر فریدریخی
دووەم، هەرەسی هێنا بە سوپای فەرەنسە كە ژمارە و چەك و تەقەمەنیشیان زیاتر بوو، لە
شەڕی روسباش لە میانی جەنگی حەوت ساڵەی نێوانیان.
1789: كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسی رەزامەندی نواند لەسەر
یاسای یەكسانی نێوان هاوڵاتیان.
1896: پەخشكردنی یەكەم فیلمی سینەمایی هەڵواسراو لە
قاهیرەی پایتەختی میسر، و پاشان لە ئەسكەندەریە.
1914: شانشینی یەكگرتوو (قوبرس)ی داگیركرد بە هاوكاری
لەگەڵ فەرەنسە و جەنگی دژ بە دەوڵەتی عوسمانیان راگەیاند.
1918: ئیمام یەحیا حەمیدەدین، رۆشتە (سەنعا) تا شانشینی
موتەوەكیلی یەمەنی ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ لەو مێژوەوە.
1944: رێكخراوی شتیرن وەزیری بەریتانی (لۆرد موین)ی
دەستگیركرد كە لە فەلەستین نیشتەجێ بوو.
1956: هێزەكانی فەرەنسە و بەریتانیا هەردوو شاری
(بۆرسەعید) و (بۆر فوئاد)یان داگیركرد و ئەوەش لە میانی هێرشە سێ قۆڵیەكەدا.
1956: وەزیری بەرگری سۆڤیەتی مارشاڵ (نیكۆلای بولجانین)
لە پەیامێكیدا ئاگاداركردنەوەی نارد بۆ سەرەك وەزیرانی فەرەنسە (غی مولییە) و
سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو (ئەنتۆنی ئیدن) و سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل (دافید
بن غوریون) سەبارەت بە وەستانی كردە سەربازیەكانیان دژ بە میسر.
1967: كۆدەتا لە كۆماری عەرەبی یەمەنی كە بووە هۆی
رووخانی موشیر (عەبدوڵلا سەلال) لە كاتی سەردانی بۆ بەغداد و دروستكردنی
ئەنجومەنێكی سەرۆكایەتی لە سێ ئەمیندار كە بریتی بوون لە (عەبدولرەحمان ئەریانی) و
(محەمەد عەلی عوسمان) و (ئەحمە محەمەد نیعمان) و دروستكردنی حكومەتێك بە
سەرۆكایەتی (موحسین عینی).
1968: هەڵبژاردنی (ریچارد نیكسۆن) بە سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1974: وتاری شای ئەردەن (حسێن بن تەلال) كە شانشینی
ئەردەنی راگەیاند، و رایگەیاند كە دەستور و دامەزراوەكان چاكسازی دەكرێن و هەرێمی
خۆرئاوا لە ژێر ركێفی ئەردەندا نامێنێت.
1979: ئیمام خومەینی رایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئەمریكا شەیتانی مەزنە.
1980: هەڵبژاردنی (رۆنالد ریگن) بە سەرۆكی ویلایەتە
یەكگرتووەكان.
1990: تیرۆركردنی مائیر كاهانا، دامەزرێنەری (بزووتنەوەی
كاخ) ی یەمەنی توندڕەو لەسەر دەستی (سەید نەسر).
2000: دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (هاوڵاتی) لە
سلێمانی.
2006: دادگای تاوانی باڵا لە عێراق فەرمانی لەسێدارەدانی
دەركرد بۆ سەرۆكی پێشوی عیراق (سەدام حسێن) و (عەواد بەندەر) و (بەرزان تكریتی) تا
مردن.
2006: ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی كوردستان لە شاری هەولێر
راگەیەنرا.
2007: دەستپێكردنی پرۆسەی (چەكوشی ئاسنین) دژ بە رێكخراوی
(قاعیدە).
2007: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هەرێمی كوردستان بە
ناوچەیەكی ئارام دادەنێت.
2008: راگەیاندنی بردنەوەی پاڵێوراوی حیزبی دیموكراتی
(باراك ئۆباما) بە رێژەیەكی زۆر بەسەر ركابەرەكەیدا لە پارتی كۆماری (جۆن ماكین)،
بەو شێوەیە (ئۆباما) بوو بە چل و چوارهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
و بوو بە یەكەمین سەرۆكی ئەمریكا كە بە نەژاد ئەفریقی بێت.
2013: ئاراستەكردنی كەشتی ئاسمانی هیندی (مانجالیان) بە
ئاراستەی هەسارەی مەریخ.
لەدایكبوون
1271: مەحمود غازان، سوڵتانی ئیلخانی.
1615: سوڵتان ئیبراهیمی یەكەم، سوڵتانی عوسمانی.
1854: بول ساباتییە، زانای كیمیای فەرەنسی و وەرگری
خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1912ز.
1885: ویل دیورانت، بیریار و مێژوونوسی ئەمریكی.
1888: ئەبو یەقتان، رۆژنامەنوسی جەزائیری و لە پێشەنگانی
بزووتنەوەی چاكخوازیی ئەبازی لە جەزائیر.
1913: فیفیان لی، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1920: دۆگلاس نورس، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی
نۆبڵ لە زانستە ئابورویەكان لە ساڵی 1993ز.
1921: شاژنە فەوزیە، كچی مەلیكی میسر فوئادی یەكەم و ژنی
شای ئێران محەمەد رەزای پەهلەوی.
1931: چارلز تیلور، فەیلەسوفی كەنەدی.
1940: تید كولونجوسكی، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1952: ئولیگ بلوخین، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئۆكرانی.
1952: هیلین بندیكت، ژنە رۆماننوس و رۆژنامەنوسی بەریتانی
ئەمریكی.
1953: مەعالی زاید، ژنە ئەكتەری میسری.
1953: عەلائەدین ترو، سیاسەتمەداری لوبنانی.
1957: داوود حسێن، ئەكتەری كوێتی.
1958: رۆبەرت باتریك، ئەكتەری ئەمریكی.
1960: تیلدا سوینتون، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1961: ئینتیسار شەراح، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1963: تاتوم ئونیل، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1963: سەمیر سەعید، گۆڵچی تۆپی پێی كوێتی.
1964: عبێدی بیلیە، یاریزانی تۆپی پێی غانیا.
1965: فامك جانسن، ژنە ئەكتەری هۆڵەندی.
1968: سام روكویل، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1971: كورین نیمیك، ئەكتەری ئەمریكی.
1974: دادو برشو، یاریزانی تۆپی پێی كرواتی.
1977: ریچارد رایت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: كریستۆفەر میتسلدەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1983: مایك هانكە، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1986: كاسبر شمایكل، گۆڵچی تۆپی پێی دانیماركی.
1987: محەمەد سەمیر، یاریزانی تۆپی پێی میسری.
وەفات
1879: جیمس كلیرك ماكسویل، زانای فیزیای ئوسكوتلەندی.
1930: كریستیان ئەیكمان، زانای فیزیا و فیزیۆلۆجیای
هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1929ز.
1944: ئەلكسی كاریل، پزیشكی نەشتەرگەری فەرەنسی و وەرگری
خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1912ز.
1948: م. تاهیر سادق، نوسەر و فەرهەنگ نوسی كورد، لە
سلێمانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا و لە گۆڕستانی سەرچنار بەخاك سپێردرا، لەدایكبووی
شاری كۆیەیە و لە بنەماڵەی (دایەخەجێ)، بووە بە ئەندامی پارتی (هیوا).
1975: ئیدوارد تاتوم، زانای زیندەوەرزانی ئەمریكی و
وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1958ز.
1982: جاك تاتی، ئەكتەر و دەرهێنەری فەرەنسی.
1989: حەسەن عابدین، ئەكتەری میسری.
1990: مائیر كاهانا، دامەزرێنەری (بزووتنەوەی كاخ).
2006: بڵند ئەجەوید، سەرەك وەزیرانی پێشوی توركیا.
2007: نیلس لیدهولم، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی سویدی.
جەژن و بۆنەكان:
شەوی بون فایەر لە شانشینی یەكگرتوو و نیوزیلەندە.
PUKMEDIA ئا / حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
07:43 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
12:23 PM - 2023-09-28 -
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
10:49 AM - 2023-09-28
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
09:04 AM - 2023-09-28
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
06:10 PM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر
پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28 -
سبەینێ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت
کوردستان 07:43 PM - 2023-09-28 -
ئاستهنگهكان نهیانتوانیوه رێگری لهنوێبوونهوهی یهكێتی بكەن
کوردستان 07:21 PM - 2023-09-28 -
پیرۆزباییەکان بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی یەکێتی
کوردستان 12:23 PM - 2023-09-28 -
وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28 -
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی بەردەوامە
کوردستان 09:04 AM - 2023-09-28