riklam

سەرۆک بافڵ بۆ سەرۆک وەزیران : پشتیوانتان دەبم

کوردستان 11:28 PM - 2022-10-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق

سەرۆکی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان بەبۆنەی متمانەدان بەکابینەی نوێ حکومەتی عیراق بروسکەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە.

 

دەقی بروسکەکە..

بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکان.
بەبۆنەی دەستپێکردنی ئەرکی نوێ و متمانەپێبەخشینتان لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین.

ئەمە سەرەتایەکی نوێ و هیوابەخشە بۆ جێبەجێکردنی رێکار و هەنگاوە دەستوورییەکان لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر لە وڵاتدا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش هەیە لەپێناو سەرخستنی کارنامەی حکومەتی نوێ، پرۆسەی چاکسازی و بەهێزترکردنی پایەکانی دەوڵەتداری. بەندەش هاوکار و پشتیوانتان دەبم لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان و پتەوکردنی پەیوەندییە نیشتمانییەکان، کە ئەمەش خۆی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد و هەموو گەلانی عیراق، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و تەبایی و پێکەوەژیاندا دەبینێتەوە.
هیوادارین حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواست و ویستی هەموولایەک بێت و بەرەو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر هەنگاوبنێت.

جارێکیتر پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.


دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket