riklam

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە ئەڵمانیا لەگەڵ باڵیۆزی عیراق كۆبۆوە

عیراق 04:30 PM - 2022-10-16
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ولوقمان فەیلی باڵیۆزی عیراق لە ئەڵمانیا

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ولوقمان فەیلی باڵیۆزی عیراق لە ئەڵمانیا

 

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ وەفدی یاوەری لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا، بۆ وڵاتی ئەڵمانیا، كە لەسەر بانگهێشتی پارتە سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا، ئێستا لەو وڵاتەن، لەباڵیۆزخانەی عیراق لە ئەڵمانیا میوانداریكران ‌و لەلایەن لوقمان فەیلی باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانەكەوە بەگەرمی پێشوازیكران.

لەدیدارێكی دۆستانەشدا، گفتوگۆ سەبارەت بەڕووداو و گۆڕانكارییەكانی ئێستای ناوچەكە‌و هاوكێشە نوێیەكان‌ و پرسی دیموكراسی‌و مەترسی هێزە تیرۆریستەكان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كراو تیایدا بیروڕای پێویست سەبارەت بەكۆی هەلومەرجەكەو سیاسەتی هەرێمایەتی‌و دەركەوتەو ئەگەرە نوێیەكانیش خرانەڕوو.

‎لە کۆتایی دیدارەکەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە وەک رێزلێنانێک بۆ باڵیۆزخانەی عیراق لە ووڵاتی ئەڵمانیا لۆگۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی وەک دیاری پێشکەشکردن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket