riklam

پاشای سعودییە پیرۆزبایی لەسەرۆککۆمار دەکات

عیراق 01:43 PM - 2022-10-15
د. لەتیف رەشید

د. لەتیف رەشید

پاشای سعودیە پیرۆزبایی هەڵبژادرنی دكتۆر عەبدولەتیف رەشید بە سەرۆك كۆمار دەكات

سەلمان عەبدولعەزیز ئال سعود پاشای سعودیە لەبەیاننامەیەكدا پیرۆزبایی لە دكتۆر عەبدولەتیف رەشید كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆك كۆماری نوێی عێڕاق و رایگەیاند: "هیوادارین هەڵبژادرنتان بە سەرۆك كۆمار رۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە باشەی نێوان هەردوو وڵات".

جێی باسە دكتۆر عەبدولەتیف رەشید رۆژی پێنج شەممە لەپرۆسەی دەنگدانی نهێنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، بەسەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا و سوێندی دەستوری خوارد و دواتریش بەپێی رێكارە دەستوری و یاساییەكان، محمد شیاع سودانی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێڕاق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket