riklam

فراکسیۆنی یەکێتی بۆ سەرۆککۆمار: دڵنیاین مافە دەستورییەکانی گەلی کورد دەپارێزیت

عیراق 01:39 PM - 2022-10-14

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری عیراق دەکات.

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی لەبەڕێز د. لەتیف رەشید دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراقی فیدرال، دڵنیاین وەک دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی، لەسەر رێگاو ئەزموونی سەرۆک مام جەلال کار بۆ قۆڵکردنەوەی پێکەوەژیان و پاراستنی دەستۆر و شکۆ و سەروەری عێراق و پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان دەکات. 

هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی دەکەین بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، هیوادارین کابینەیەکی بەهیز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت و ڕەنگدانەوەی هەموو هێزە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عێراق بێ و بتوانێت خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ئارامی دابین بکات و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی بکاتە ئەرکێکی هەرە سەرەکی خۆی و پەرە بە پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال بدات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکات. 

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket