riklam

یەكێتی ئەوروپا..پێویستە خۆپێشاندانەكان ئاشتیانە بێت

جیهان 11:48 AM - 2022-07-31

ئەمڕۆ یەك شەممە 31-7-2022، یەكێتی ئەوروپا داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە چوارچێوەی دەستوردا بێت، چونكە دۆخەكە لە ئێستادا پەنا بردنە بەر گفتوگۆی سیاسی پێویستە.

لە راگەیەنراوێكدا یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: لە بارەی خۆپێشاندانە بەردەوامەكانی عیراهەست بە دڵەڕاوكێ دەكەین، هاوكات یەكێتی ئەوروپا داوای لە هەموو لایەنەكان كرد كە  دان بەخۆیاندا بگرن، هەروەها رێگربن لە هەموو جۆرە توندوتیژیەك.

یەكێتی ئەوروپا جەختی لەوەشكردەوە: پێویستە هێزی سیاسی كەیسی كێشە سیاسییەكان لە چوارچێوەی دەستورا چارەسەربكات، هاوكات خۆپێشاندانەكان بە شێوەیەكی ئاشتیانە بێت، هەروەها رێز لە یاساكان و دەزگاكانی دەوڵەت بگیرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket