riklam

ئێران.. لافاو 12 كەس دەخنكێنێت و ژمارەیەكیش بێسەروشوێن دەكات

جیهان 03:31 PM - 2022-07-28

سەرۆكی مانگی سووری ئێران ڕایدەگەیەنێت بەهۆی لافاوەوە 12 كەس خنكاون و ژمارەیەكیش بێسەروشوێن بوون.

مەهدی وەلی پوور سەرۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری ئێران بە ئاژانسی ئیسنا-ی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە چەند ڕۆژێك بوو چەند ناوچەیەكی ئێرانی گرتبووە تا ئێستا 12 كەس خنكاون.

راشیگەیاندووە، پێنج كەس لە پارێزگای سیستان و بلوچستان و حەوت كەس لە پارێزگای تاران بەهۆی لافاوەوە خنكاون و 14 كەسیش بێسەروشوێنن.

 بەهۆی باران بارینەوە لە پارێزگاكانی سیستان و بلوچستان، تاران، فارس، كرمان، هورمزگان، قوم، سمنان، یەزد، مازەندەران، ئازەبایجانی ڕۆژهەڵات لافاو دروستبووە و 12 كەس خنكاون و 14 كەسیش بێسەروشوێن بوون و زیانێكی زۆر بەر خانوو و رێگاوبان و شوێنە گشتییەكان كەوتووە. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket