riklam

ئەمریكا مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەداتە ئۆكرانیا

جیهان 10:05 AM - 2022-07-25

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕی 270 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازی بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت و بەمشێوەیە تا ئێستا ئەمریكا بڕی هەشت ملیار دۆلار هاوكاری سەربازی ئۆكرانیای كردووە.

كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند: كاروانێكی دیكەی هاوكاری سەربازی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا بەمنزیكانە دەگاتە ئەو وڵاتە.

ئەو هاوكارییانە بریتیە لە مووشەكی دووهاوێژ و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان.

دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆكرانیا، كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاریدا كە بڕی 40 ملیار دۆلار هاوكاری سەربازی و ئابووری و ئەمنی ئۆكرانیا بكات و تا ئێستا بڕی 8 ملیار دۆلار لە هاوكارییەكان گەیشتۆتە ئۆكرانیا.

PUKmedia   ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket