riklam

سلێمانی .. یەكەمین تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش كرایەوە

کوردستان 11:04 AM - 2022-07-09

لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و پاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین تێرمیناڵی بازگەی ئاسایش لە تاسلۆجەی سلێمانی كرایەوە.
ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:یەكەمین تێرمیناڵی بازگەی ئاسایشی تاسلوجەی شاری سلێمانی پێشوازی لەمیوانان و گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان دەكات.
رونیشكراوەتەوە:" دروستكردنی تێرمیناڵی تاسلوجە كارئاسانیە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەشتیاران و میوانانی سلێمانی و ھەرێمی كوردستان ، لەم ساڵدا بەشێوەی ھاوچەرخ و مۆدێرن لەسەر ئاستی عیراق و ھەرێمی كوردستان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دروست كراوە .
جەختیشكراوەتەوە:"  لەسەر ڕاسپاردەی  بافڵ  جەلال تاڵەبانی و بەپاڵپشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و بەسەر پەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم بنیات نرا .
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket