riklam

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستلەكاردەكێشێتەوە

جیهان 11:53 AM - 2022-07-07

ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن و 52 بەرپرس و راوێژكاری حكومەتی بەریتانیا دەستیان لەكاركێشایەوەو وابڕیارە لەچەند سەعاتی داهاتوودا رایبگەیەنێت.
ئاژانسە جیهانیەكان، بڵاویانكردوەتەوە:" ئەمڕۆ پێنج شەممە، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و 52 بەرپرس و راوێژكار دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، و لەچەند سەعاتی داهاتوودا بەشێوەیەكی رەسمی رایدەگەیەنێت".
دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسۆن لەكاتێكدایە، كە هەریەك لە نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی و میشێڵ دۆنێلان وەزیری پەروەردەی بەریتانیا كە تەنها 36 سەعاتە لەپۆستەكەیان دەستبەكاربوون، ئەوانیش دەستیان لەكاركێشایەوە.
نەدیم زەهاوی لەتویتێكدا بۆ بۆریس جۆنسۆن نوسیویەتی:" كارە باشەكە بكەو دەست هەڵگرە".
PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket