riklam

هەولێر.. لە 6 مانگدا زیاتر لە سێ هەزار تاوان ئەنجامدراون

کوردستان 11:40 AM - 2022-07-04

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا سێ و 375 تاوانی جۆراوجۆر لە هەولێر ئەنجامدراوە.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا سێ هەزار و 375 تاوانی جۆراوجۆر لە هەولێر ئەنجامدراوە و چوار هەزار و 777 تۆمەتباریان لە تاوانە جیاجیاكانی وەك كوشتن، دزی، مادەهۆشبەر، تەقەكردن و ساختەكاری دەستگیر كراون.

وتیشی: لە هەولێر و دەوروبەری 22 تاوانی كوشتن تۆماركراوە و 41 تاوانبار كە تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون. 

 هۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند: 298 سواڵكەریان لەناو شاری هەولێر دەستگیر كردووە و چوار هەزار و 56 سەرپێچیكاریان دەستگیر كردووە كە ڕێنوێنییەكانی حكومەتیان جێبەجێنەكردووە.  

PUKmedia تایبەت 

 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket