riklam

توێژەرێك: پێویستە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هۆشیاری هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە

کوردستان 06:15 PM - 2022-07-03

توێژەرو پسپۆڕێكی بواری پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ یەك شەممە جەختیكردەوە لەسەر پێویستی بەرزكردنەوەی هۆشیاری لەلای هاووڵاتییان و پابەندییان بە رێكارە خۆپارێزییەكان بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ رایگەیاند لیژنەی باڵا بۆ تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنای وەرنەگرتبێت بەئامادەنەبوو هەژمار بكرێت و مووچەی نەدرێتێ.

حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی راگەیاند: بەگوێرەی بڕگەی (7) لەبڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی ژمارە (16)ی ساڵی 2021 لەچوارچێوەی رێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە رێكارە خۆپارێزییەكان بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە تێیدا هاتووە رێگە نەدرێت هاووڵاتییان سەردانی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە بكات كە قەرەباڵغن و گردبوونەوەی هاووڵاتییان تێیاندا زۆرە، وەك (فەرمانگەی خانەنشین، بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتووچۆو پاسپۆرت و باری شارستانی و رەگەزنامەو ...هتد).

حەیدەر مەجید راشیگەیاندووە هەر لەو بڕگەیەدا ئاماژە بەوەكراوە كە رێگەنەدرێت فەرمانبەرانی ئەم فەرمانگایانە پچنە سەر كارەكانیان ئەگەر بەبەڵگە نەیسەلمێنن لەنەخۆشی كۆڤید-19بەدوورن و ئەنجامی پشكنینەكەیان كە لەماوەی هەفتەیەكدا ئەنجامیداوە نێگەتیف دەرچووە، یاخود بەڵگەیەكی نەبێت بیسەلمێنێت ڤاكسینی (كۆڤید19)ی وەرگرتووە، وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بەوەزارەت و سەرجەم پارێزگاكان بەرپرسن دەبن لەجێبەجێكردنی ئەم رێكارانەو بەدواداچوون بۆ كارمەندەكانیان بكەن و كارمەندی سەرپێچیكاریش بەئامادەنەبوو لەسەر كار و بێمووچە ئەژمار بكرێت.

سەبارەت بەم پرسە، د.حەیدەر موعتەز موحی راگری پەیمانگای ئەمریكی بۆ توێژینەوە بایۆلۆجی و تەندروستییەكان بە PUKmediaی راگەیاند: بەسەرنجدان لە بەرزبوونەوەی چەماوەی پەتای كۆرۆنا دەردەكەوێت ژمارەی توشبوون بەكۆڤید-19 لەوڵاتدا زیادیكردووە دوای ئەوەی ماوەیەك بوو رێژەكە رووی لەدابەزین كردبوو.

وتیشی: باشترین ئامراز بۆ قایلكردنی هاووڵاتییان بۆئەوەی جارێكی تر پابەند ببنەوە بە رێكارە خۆپارێزیی و رێنماییەكان ئەوەیە هۆشیاری تەندروستی لەلای هاووڵاتییان بەرزبكرێتەوە ئەوەش بەشێوەیەكی سەرەكی لە رێگەی رۆڵی میدیاوە دەبێت، ئاماژەی بەوەشدا لایەنە چاودێرییەكانیش لەسەریانە هاووڵاتییان ناچار بە پابەندبوون بەرێكارە خۆپارێزییەكان بكەن، باسی لەوەشكرد كە كە زۆرێك لەوڵاتان بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا لەرێكارە خۆپارێزییەكان دووركەوتوونەتەوە.

ئاماژەشی بەوەدا: لەعیراق دەبینین حاڵەتە تۆماركراوەكانی توشبوون بەكۆرۆنا بەرزبۆتەوە بۆیە پێویستە و گرنگە هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی لەلای هاووڵاتییان زیاد بكرێت و  لە رێگەی دامەزراوە تەندروستی و میدیاییەكانیشەوە بەر لەزیادبوون و بڵاوبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بگیرێت، هاوكات داواش لەهاووڵاتیان بكرێت ژەمی دووەم و سێیەمی پاڵپشتیكەر لە ڤاكسینەكانی دژ بەكۆڤید-19 وەربگرن.

وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ دوێنێ شەممە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 2286 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری عیراقدا تۆماركراون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket