riklam

شەقڵاوە.. پلەدارێكی سەربازی كوژرا

کوردستان 12:05 PM - 2022-07-01

لە ڕووداوێكی گوماناویدا لە ناحیەی شەقڵاوە پلەدارێكی سەربازی كوژرا و سەرچاوەكانیش لەبارەی ڕووداوەكەوە زانیاری جیاوازیان خستۆتەڕوو،  هەندێك لە سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن شەوی ڕابردوو كوژراوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ باوكیدا تووشی دەمەقاڵێ بووە و دواتر شەڕ لە نێوانیدا ڕوویداوە و تەقەیان لە یەكتر كردووە و لە ئەنجامدا باوكەكە كوڕەكەی خۆی كوشتووە، هاوكات باوكی كوژراوەكە كە ئەویش فەرماندەیەكی سەربازییە لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ڕووداوەكە خۆ كوژی بووە، تاوەكو ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان هیچ لێدوانێكیان لەبارەی ڕووداوەكەوە نەخستۆتەڕوو، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی تەقەكردن و كوشتن لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ڕوویانداوە و بەو هۆیەوە نزیكەی ١٠ هاووڵاتی بوونەتە قوربانی، هاوكات بەهۆی زیادبوونی ڕووداوەكانەوە دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم شوێنەكانی فرۆشتنی چەك دابخرێن و دەست بەسەر سەرجەم چەكە بێ موڵەتەكاندا بگیرێت.

PUKmedia کەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket