riklam

سلێمانی.. هەموو دوكان و بازاڕێكی چەك فرۆشتن دادەخرێن

کوردستان 05:42 PM - 2022-06-30

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: لەڕێی هێزەكانی ئاسایش و یەكە كارگێڕییەكانی سنووری سلێمانی هەموو دوكان و بازارێكی چەك فرۆشتن دادەخرێن.

د. هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: یەکەم: لە ئەمڕۆ ٣٠ی حوزەیرانەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرێتیی ئاسایشی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە، هەموو دوکان و بازاڕێکی چەک فرۆشتن؛ دادەخرێن و، هەموو مامەڵەکردنێک بەچەکەوە؛ ڕادەگیرێت. دووەم: لیژنەی هاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکەکارگێڕییەکاندا؛ وەک هەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت. سێیەم: هەر هاووڵاتییەک بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و هەر شوێنێکی تر بکات؛ ڕاستەوخۆ دەستبەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت. هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین هاوکارو هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ٢٠٢٢/٦/٣٠

PUKmedia تایبەت 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket