riklam

پەرلەمانتارێك هۆكارەكانی كۆنتڕۆڵ نەكردنی دیاردەی چەكداری ئاشكرا دەكات

کوردستان 02:23 PM - 2022-06-30

ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان رایدەگەنێت: چەند رێوشوێنێكی پێویست هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی چەكداری لە هەرێمی كوردستان،  ئەگەر حكومەت جێبەجێیان بكات دەتواندرێ ئاستێك بۆ ئەو دیاردەیە دابندرێ، ئاماژەبەوەشدەكات نەبوونی سزایەكی توند بۆ بكوژان و تاونباران وایكردەوە تاوان و كوشتن بەئاسانی ئەنجامبدرێت.

عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوررستان بە PUKmedia ی راگەیاند: یەكێك لەهۆكارەكانی كۆنتڕۆڵ نەكردنی دیاردەی چەكداری لە هەرێمی كوررستان، تۆمارنەكردنی ئەو چەكە زۆرانەیە، كە لەڕاپەڕینی1991 و پڕۆسەی ئازادی عیراق لەساڵی2003 دەگەرێتەوە، كە بەئاسانی دەست هاوڵاتیان كەوت.

وتیشی: یەكێكیتر لە هۆكارەكان بۆ تۆمارنەكردنی بەشتكی زۆر لە چەكەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ دەگەرێتەوە، چونكە كاتی خۆی بەبڕیارێك هەر كەسێك چەكی نەبوایە دانەدەمەزرا، بۆیە چەكی ئەو كارمەندانە هی خۆیانە و تۆمارنەكراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنری ناوخۆی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: دیاردەكە تەنیا  بە كۆنترۆڵكردنی چەكی كارمەندانی ئەو دوو وەزارەتە كۆنتڕۆڵ ناكرتت، بەڵكو دەبێت رێگا لە پاسەوانانی بەشێك لە لێپرسراوانی حكومی و حزبی بگیرێت، كە زۆرجار بەدەر لەیاسا هەڵسوكەوت دەكەن و لەدوای دەوامیش چەك بەكاردەهێنن.

عەبدولناسر ئەحمەد باسی لەوەشكرد: نەبوونی شوێنێكی تایبەت بەچەك هەڵگرتن (ملجب) لەفەرمانگە ئەمنی و سەر بازییەكان، وایكردووە ئەو فەرمانگانە نەتوانن كۆنتڕۆڵی چەكی كارمەندانیان بكەن و لەكاتی تەواوبوونی دەوام لێیان وەربگرنەوەو هەڵی بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو: راستە تاوان لەهەموو شوێنێك و سەردەمێك ئەنجامدەدرێت و ئەوەی بیەوێت كارێكی وابكات هەرچۆنێك بێت چەك دەستەبەر دەكات، بەڵام بۆ ئەوەی رێوشوێنەكان توندتربكرێت، پێویستە سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو كەسانە جێبەجێ بكرێ، كە بەناحەق كەسێك دەكوژێت.

روونیشیكردەوە ناكرێت كەسێك تاوانێك ئەنجامبدات بە سولحی عەشایری كێشەكە چارەسەر بكەن، یان لە چاكسازییەكان خزمەت بكرێت، ئەوە وادەكات كەسی بكوژ، سڵ لەهیچ نەكاتەوە و هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات.
تەئكیدیكردەوە بەبێ چارەسەرنەكردنی ئەو هۆكارانە، پێمانوایە دەركردنی یاسای هەڵگرتنی چەك،  كە لەماوەی رابردوو لەپەرلەمان دەنگی لەسەر درا، هیچ بایەخێكی نابێت و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو كێشەكان دووبارە دەبێتەوە. 
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket