riklam

پارته‌كان خۆشحاڵن به‌ئه‌ندامبوونی یه‌كێتی له‌تۆڕی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئاسیا

کوردستان 01:38 PM - 2022-06-26

وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری كوالالامپور له‌ لایه‌ن سكرتێری گشتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی كاری دیموكراتی مالیزا پێشوازییان لێكرا.

ئه‌نتۆنی لۆك سكرتێری گشتی پارتی كاری نیشتیمانی مالیزیا و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارته‌كه‌ پێشوازیان كرد له‌ هه‌ڤاڵان د. عزه‌ت سابیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و زانا بێستون عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ وه‌كو وه‌فدی یه‌كێتی به‌شدارن له‌ كۆنفڕانسی ڕێكخراوی جیهانی هاوپه‌یمانی پێشكه‌تووخواز له‌ ووڵاتی مالیزیا.

له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌ وباس له‌ پلانی و كاری پێكه‌وه‌یی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی حزبایه‌تی كرا، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ سۆسیالست و دیموكراته‌كان له‌ كیشوه‌ری ئاسیا زیاتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ زۆر خۆشحاڵ بوون به‌ئه‌ندام بوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ تۆڕی پارته‌ سۆسیال دیموكراته‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌كو پارتێكی كاریگه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا هێز و توانایه‌كی گه‌وره‌ به‌و تۆڕه‌ ده‌به‌خشێت.

سڵاوی خۆیان بۆ سه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناردو داواكاربوون كه‌ پلانی كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام بدرێت.

عزه‌ت سابیر باسی له‌ بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و باسی له‌ ڕۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردله‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و ده‌وری گرنگ و پۆزه‌تیڤانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئه‌نتۆنی لۆك ده‌وری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌رز نرخاند و زۆر سوپاس گوزاربوون كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕیشه‌كێشكردنی داعش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ دیفاعكه‌ری سه‌ره‌كی بووه‌ له‌ مرۆڤایه‌تی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket