riklam

سه‌رۆك بافڵ رۆڵی عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گرنگ وه‌سفده‌كات

کوردستان 06:53 PM - 2022-06-25

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی، کەسایەتی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە خزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.

 

لە دیدارەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و رێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.

 

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی مستەفا غەفوور ئاغا و عەشیرەتی هەمەوەندی کرد کە رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لە ناوچەکە و رایگەیاند، یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بە رێبازەکەی دەدەن، دەرگاشمان بۆ هەموو کەس و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت لە رێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات.

 

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی، ئێوە رۆڵێکی گرنگتان هەبووە لەپاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەچاوی رێزەوە لە هەوڵەکانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.

 

لە بەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەردەوام هاوکار و پشتیوان بووە و هەمووکات هەوڵەکانی لەپێناو چاکەی گشتیدا بووە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket