riklam

پانێڵی ژیانی ئەكادیمی و پیشەیی بەڕێوەدەچێت

کوردستان 04:09 PM - 2022-06-24

رێكخراوی دیالۆك و كلتور بە هاوكاری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان پانێڵێك بە ناونیشانی هەماهەنگیكردن لە نێوان ژیانی ئەكادیمی و پیشەیی لە میدیادا سازدەكات.

 

پانێڵەكە بەبەشداری كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیگای رۆژنامەنوسان و د.دڵپاك تاهیر مامۆستای زانكۆ و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و د.پاڤێ جەمیل مامۆستای زانكۆ دەبێت و پانێڵەكەش لەلایەن بەسۆز تۆفیق ئەحمەد جێگری سەرنوسەری PUKmedia  بەرێوەدەبرێت.

 

سەعات 4:30 دەقیقە پاش نیوەڕۆی رۆژی یەك شەممە 26-6-2022 پانێڵەكە لە ساڵونی كوردستانی نوێ لە بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket