}

سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ته‌ندروستی ملازم عومه‌ر ده‌پرسێته‌وه‌

کوردستان 04:20 PM - 2022-06-22

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی تێكۆشه‌ری دێرین و سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد، ملازم عومه‌ری به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك بافڵ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ ملازم عومه‌ری پرسی و ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ تێكۆشه‌ره‌ی كرد له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
 وتیشی، ناو و پێگه‌ی ملازم عومه‌ر له‌ مێژووی خه‌باتی سیاسیی كورددا به‌ دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket