riklam

لیستەکەی ماکرۆن بۆ هەڵبژاردن شکستیهێنا

جیهان 05:22 PM - 2022-06-20

دوێنێ ئێوارە 19-6-2022 سەعات 8 بەکاتی فەڕەنسا، هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان ،بە سەرنەکەوتنی لیستی پێکەوەی حزبەکەی ئیمانیول ماکرۆن (ژیانەوە) کۆتاییهات. 

 

پەرلەمانی فەڕەنسا لە 577 کورسی پێکدێت وبۆئەوەی زۆریینەی تەواو بەدستبهێنرێت پێویستە هەموو گروپ وفراکسیونێک لە 289 کورسی کەمترینەبێت، بۆئەوەی بتوانێت هەمووچاکسازییەکان بەزۆریینەی دەنگ بکاتە یاسا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی حوزەیران ،وەزیری ناوخۆ سەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی بەڕەسمی ڕاگەیاند بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

-لیستی سەرۆکایەتی(پێکەوە)بەسەرۆکایەتی ماکرۆن وبەهاوپەیمانی لەگەڵ (بزوتنەوەی دیموکراسی)و(هۆریزۆن) پارتی (الافاق)کە تەنها 9مانگە لەلایەن ئیدوارفیلیپ سەرۆک وەزیرانی پێشووی سەرۆک ماکرۆنەوە دروستکرا،توانیان تەنها 245 کورسی بەدەستبهێنن،نەیانتووانی زۆریینەی تەواووبەهێزبەدەستبهێنن.

 

-لیستی (یەکییەتی نوێی میللی و ئیکۆلۆژی سۆشیال)برێتییە لە یەکگرتنی حزبە چەپەکان،پارتی ئەنسوومی ،پارتی ئەوروپ ئیکۆلۆژی سەوز،پارتی سۆشیالیست،پارتی کۆمۆنیست، ئەم هاوپەیمانیە چەپانە توانیان ،131کورسی بەدەستبهێنن و ببنە هێزی یەکەمی ئۆپۆزیسییون لە پەرلەمان.

 

-لیستی گرتبوونەوەی نیشتمانی ،بەسەرۆکایەتی مارین لوپێن بەبێ هاوپەیمانی بەتەنها خۆی توانیان 89 کورسی بەدەستبهێنن،بۆیەکەمین جارە ئەوحزبە ئەوەندە ئەندام پەرلەمانی هەبێت لە پەرلەمان،تەنانەت خۆشیان چاوەڕوانی ئەوسەرئەنجامەیان نەئەکرد،لەهەڵبژاردنەکانی ڕابوردوودا هیچ کاتێک ژمارەی ئەندام پەرلەمانیان نەگەیشتۆتە ئەوەی بتوانن گروپێک درووستکەن لەپەرلەمان،بۆدرووستکردنی گروپێکی پەرلەمانتاری لە پەرلەمان پێوویستە بەلایەنی کەم 15 ئەندام پەرلەمانبێت.

 

-لیستی کۆماریەکان ،بەهاوپەیمانی لەگەڵ یەکییەتی دیموکراسی سەربەخۆ،توانیان 64کورسی بەدەستبهێنن.

 

-هەندێک لە چەپەکانی ترکە بەشدارییانەکرد لەگەڵ لیستی یەکییەتی چەپەکان،بەسەربەخۆیی توانیان 13کورسی بەدەستبهێنن.

 

-هەندێک لە باڵی ڕاست،بەسەربەخۆیی توانیان 9کورسی بەدەستبهێنن.

 

-لیستی ناوچەگەری ئەوانیش توانییان 6کورسی بەدەستبهێنن.

 

-ناوەندی ڕاستەکان توانییان 5کورسی بەدەستبهێنن .

 

-لیستی ڕاستە توونڕەوەکان ئەوانیش خۆیان لە حزبی راستی توونڕەوی گرتبوونەوەی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی مارین لوپێن خۆیان جیاکردۆتەوە  ،توانیان 2 کورسی بەدەستبهێنن .

 

-لیستی تری جیاواز،توانیان تەنها 1 کورسی مسۆگەربکەن .

 

-لیستی حزبی (ڕۆکۆنکێت) واتە گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ فەڕەنسا بەسەرۆکایەتی (ئیریک زێممور)نەیتوانی تەنها 1کورسیش دابینبکات .

 

-چەپە توونڕەوە ترۆتسکییەکان ئەوانیش نەیانتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنن.

 

لەوهەڵبژاردنانەدالە٪46،23 فەڕەنسی بەشدارییانکرد لەدەنگداندا کە ئەکاتە تەنها22ملیونو464هەزار278 ،لەوانە لە٪5،50بەسپی سپی دەنگیانداوە کە ئەکاتە  1ملیون و235هەزارو844 دەنگدەرولە٪2،14دەنگیان بەکەس نەداوە کە ئەکاتە 480هەزارو982دەنگدەر،ئەوەی جێی ئاماژەیە کە لە٪54لەفەڕەنسیەکان نەچوون بۆدەنگدان.

 

ئەوەی سەرنجی شرۆڤەوانانی سیاسی ڕاکێشا ئەوەیە کە بۆیەکەمین جارە لەتەمەنی سیستمی 5هەمین کۆماری فەڕەنسادا ،سەرۆک کۆماری تازەهەڵبژێردراو نەتوانێت زۆریینەی بەهێزوتۆکممە بەدەستبهێنێت لە پەرلەمان ،بێگوومان حزبەکەی ماکرۆن لە گێژاوێکی سیاسی وگرفتدان بۆئەوەی بتوانن لە پەرلەمان چاکسازییەکانیان بخەنە چوارچێوەی یاساوە ،بۆنموونە چاکسازی زۆرئاڵۆزبۆ دیاریکردنی تەمەنی خانەنشیینی کە سەرۆک ماکرۆن پێشنیازی 65ساڵیکردووە ،بۆیە هەرلەئەمڕۆوە سەرۆک ماکرۆن ئەگەڕێت بەدوای هاوپەیمانیدا ،لەهەمانکاتیشدا ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتەتازەکەی کە تەمەنی تەنها مانگێکە وکاندیتبوون ودۆڕاوون لەو هەڵبژاردنەدا پێوویستە دەستلەکاربکێشنەوەووەزیری ترجێگایانبگرێتەوە ،خۆئەگەرحزبەکەی ماکرۆن نەیتوانی زۆریینە بەدەستبهێنێت لەپەرلەمان ڕەنگە سەرۆکی حکومەتی تازەش دەستلەکاربکشێنێتەوە واتە بەشێوەیەک لەشێوەکان ماکرۆن ناچارئەبێت دووبارە حکومەتێکیترپێکبهێنێت.

 

سەرئەنجامی ئەوهەڵبژاردنانە ئەوە دەرئەخات کە ئیمانیول ماکرۆن هەڵبژێردرا وەک سەرۆک کۆمار،نەک بۆپڕۆگرام وپێشنیازەکانی بەڵکودەنگی بەرگریبوولەڕێگاکردن لە مارین لوپێن کە نەگاتە لووتکەی دەسەڵات واتە سەرۆکی فەڕەنسا،لەهەمانکاتیشدا چەپەکان بۆهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یەکگرتونەبوون ئەویەکنەگرتنە بوەهۆکاری ئەوەی سەرۆکی حزبی گرتبوونەوەی نیشتمانی ڕاستی توونڕە سوودوەرگرێت وبتوانێت ببێتە کەسایەتی ژمارە دوولەفەڕەنسا.

 

کێشەکان ئاڵۆزبووە بۆ سەرۆک کۆماروحزبەکەی ،ئەبێت چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتووبکەین بۆئەوەی بزانیین قەوارەی زۆریینە لە پەرلەمان ئەگاتەکوێ.

 

PUKmedia حەمە عوسمان _ فەڕەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket