riklam

خاتوو گەلاوێژ بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: تێكۆشەرو پشتوپەنای مام بوویت

کوردستان 04:51 PM - 2022-06-12

لە ساڵیادی لە دایكبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دا، خاتوو گەلاوێژ پەیامێك بڵاودەكاتەوە و دەنووسێت، گێڕانەوەی ژیانی تۆ بەم قەڵەمەی من ناكرێت و پێویستی بە چەندین ڕۆمان و داستان و فیلمی نایابە.

دەقی پەیامەكە:

لە ساڵیادی لە دایكبوونتدا، كچە تێكۆشەر و سەلار و ڕۆشنبیر و خەمخۆری چین و توێژە جیاجیاكانی گەلی كورد و مرۆڤدۆست-م (هێرۆ) جوانترین پیرۆزباییت لێدەكەم و بەوە سەربەرزم كە نموونەیەكی مەزنی وەك تۆ لە هەناومەوە هاتووەتە بوون.

گێڕانەوەی ژیانی تۆ بەم قەڵەمەی من ناكرێت و پێویستی بە چەندین ڕۆمان و داستان و فیلمی نایابە، چونكە تەمەنی پڕ لە شانازییت بۆخۆی ڕٍۆمان و داستان و فیلمە.

تۆ پەروەردەی قوتابخانەكەی برایم ئەحمەد و كچە بوێر و ژنە نەبەرد و تێكۆشەرەكەی شاخ و هاوسەر و هاوڕێ‌ و پشتوپەنای مام بوویت.

جارێ بە بیری ورد و جارێ بە نەخشە و پلان و جارێ بە چەكی كامێرا و جارێ‌ بە جەولەی دوورودرێژ و كۆڕِ و كۆبوونەوەی سیاسی و ڕێكخراوەیی و پیشەیی و..هتد شانی مەردایەتیت داوەتە بەر نەهامەتییەكانی ئەم گەلە.

دوای ڕاپەڕینیش، خەڵك ناسناوی (دایكی كوردان)یان بە باڵای زراڤتدا بڕی و هەر بە كردەوەیش بوویتە دایكێكی خەمخۆری پێشمەرگە و ژنان و كچان و لاوان و منداڵان و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو و میدیاكاران و هەموو ئەوانی تریش.

لە یادی لەدایكبوونتدا، دەستی دایكایەتی بۆ پەروەردگار بەرز دەكەم و نزای تەندروستیی باش و تەمەنی درێژت بۆ دەخوازم، گوڵە هێرۆی باخچەی دڵی ئێمە و كوردستان.
گەلاوێژ
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket