}

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی

ی ن ک 11:10 AM - 2022-06-12

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو
به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی)، نیگه‌ران و دڵگران بووم.
كۆچكردوو تێكۆشه‌ر و فه‌رمانده‌یه‌كی دێرین و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر بوو، به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواخوازم ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت.
خوای گه‌وره‌ له‌كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای به‌هه‌شت بێت، سه‌بوری و دڵنه‌واییش به‌خۆتان و خانه‌واده‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ببه‌خشێت.

‏‎انا لله و انا الیه‌راجعون

‏‎قوباد تاڵه‌بانی
‏‎‏‎سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket