riklam

هەزاران سەربازی ئۆكرانیا خۆیان ڕادەستی روسیا دەكەن

جیهان 10:42 AM - 2022-06-08

میدیای روسیا بڵاویكردەوە 2هەزار و 500 سەربازی ئۆكراینی كە خۆیان ڕادەستی سەربازانی روسیا كردەوە بۆ مۆسكۆ دەگوازرێنەوە.

پاش ئەوەی شاری ماریۆپۆل لەلایەن سەربازانی روسیاوە گەمارۆ درا، دوو هەزار و 500 سەربازی ئۆكرانیا خۆیان ڕادەستی هێزەكانی روسیا كرد و میدیای ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە كە ئەو سەربازانە بۆ شوێنێك لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا دەگوازرێنەوە.

ئۆكرانیا داوای كردووە لە روسیا كە سەربازانی دیل لەنێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕی بكرێن و تا ئێستا بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكان روسیا هەڵوێستی نەبووە.

لەلایەكی ترەوە دەوترێت كە روسیا و ئۆكرانیا تەرمی 160 سەربازی كوژراویان ئاڵوگۆڕ كردۆتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket