riklam

د.یاد نەقشبەندی: سلێمانی لەچارەسەری توشبوانی شێرپەنجە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە

کوردستان 10:10 AM - 2022-06-03

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت: سلێمانی پلەی یەكەمی لە خزمەتگوزاری بۆ چارەسەكردنی توشبوانی شێرپەنجەدا هەیەو زیاتر لە 50%ی نەخۆشانی شێرپەنجەش كە سەردانی دەكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر خەڵكی ناوەڕاست و باشوری عیراقن.
د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا كە تایبەتە بەچارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، رایگەیاند: ئاستی خزمەتگوزاری شێرپەنجە لە سلێمانی بە پێی ستانداردە جیهانییەكان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە. 
وتیشی: لەچارەسەركردنی منداڵانی توشبوو بەشێرپەنجە تاكە سەنتەرەو نەخۆش لەناوەڕاست و پارێزگاكانی تری عیراقەوە بۆ چارەسەر دێنە سلێمانی و  بەپێی ئامارەكانیش زیاتر لە 50%ی توشبوانی شیچرپەنجە كە دێنە نەخۆشخانەی هیاو بۆ چارەسەر خەڵكی ناوەڕاست و باشوری عیراقن و ئەو منداڵانەشی توشی شێرپەنجە دەبن یەسان نیە بەمردن، بەڵكو كە لەهیوا چارەسەر وەردەگرن چاكدەبنەوەو دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەشڵێت: كۆنفرانسێكی تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و دەیانەوێت خاڵی دروستكردنی هەماهەنگی لە نێوان سەنتەرەكانی شێرپەنجە دەستنیشان بكەن، تا ئەو ئاستە باشەی سلێمانی لە خزمەتگوزاری شێرپەنجە بگاتە هەموو پارێزگاكانی عیراق.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket