riklam

داوای دابینکردنی بودجەیەک بۆ نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەکرێت

کوردستان 10:18 PM - 2022-06-02

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەنێت وەک لیژنەی تەندروستی و ژینگە داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لە چوارچێوەی پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک بودجەیەک نەخۆشیە درێژخایەنەکان و دەرچوانی زانکۆ و چەند چینوتوێژێکی تر دابینبکرێت.

دكتۆر گه‌یلان قادر زەنگەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: وەک ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەران داوامانکردووە  لەچوارچێوەی پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک برێک پارە وەک یارمەتی دارایی بۆ ئەو كەسانە دابینبكرێت، كە بەدەست نەخۆشی درێژخایەن و دەگمەن دەناڵێنن، لەوانە شێرپەنجەو نەخۆشیەکانی گورچیلەو تالاسیماو ئیمۆفیلیاو ئەوانی تر.

وتیشی: بەهۆی ئەوەی چارەسەری بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشیانە پێویستیان بەچارەسەری بەردەوامە، هەرووها لەبەرئەوەی دەرمانی ئەو نەخۆشیانە تەنیا لەرێگای وەزارەتی تەندروستی  فیدراڵەوە دەتواندرێ هاوردەبکرێت، بۆیە پێویستە ئەو بڕەپارەیە دابینبکرێت، کەوەزارەت پێویستی پێی هەیە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەلایەنی تەندروستی، پێویستە لە پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک بودجە بۆ چەند چینوتوێژێکی تر دابینبکرێت، لەوانە وانەبێژی خۆبەخش و دەرچوانی زانکۆ لەهەموو پارێزگاکان لە بودجەی گشتی جێبكرێتەوە بەشێوەیەك توانایی زانستی لەبەرچاو بگیرێت.

دابینکردنی بودجە بۆ دۆسیەکانی قەرەبووکردنەوە وچاودێری کۆمەڵایەتی دووخاڵی تربوون دکتۆر گەیلان قادر تەئکیدی لەسەر کردەوە، تاکو بەهەمانشێوە لە پێشنیازەکە شوێنی بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە بەهۆی نەبوونی یاسای بودجەی 2022ی عیراق، داواکرا یاسایەک بۆ جێگرەوەی بودجە پەسەندبکرێت، تاکو حکومەت دەستکراوە بێت لە دابینکردنی خۆراک و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان، بۆئەمەش لەماوەی رابردوو پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان ئامادەکراو لەکاتی ئێستا لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket