riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:55 AM - 2022-06-02

رووداوەكان:
637: شەڕی قادسییەی یەكەم لە نێوان دەوڵەتی ئیسلامی و هێزەكانی ساسانی بە شكانی هێزی ساسانی كۆتایی هات.
1771: ئیمپراتۆری روسی داگیركردنی خۆی تەواوكرد بۆ نیوە دوورگەی (قرم).
1800: دەركەوتنی كوتانی (ئاوڵە) لە ئەمریكای باكوور بۆ یەكەمین جار.
1815: ناپلیۆن پۆناپارت دەستوری ئازادی لە فەرەنسا راگەیاند.
1847: هێرشی توركەكان بۆ سەر میر بەدرخان بە سەرۆكایەتی عوسمان پاشای دووەم.
1875: دەركەوتنی تەلەفۆن بۆ یەكەمین جار لەسەر دەستی داهێنەر (ئەلكسەندەر گراهام بێل).
1886: سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان (جروفر كلیفلاند) خاتوو (فرەنسیس فولسوم)ی خواست بووە یەكەم سەرۆكی ئەمریكی كە ژن بهێنێت لە كاتی بوونی لە كۆشكی سپی.
1896: گۆلییلمۆ ماركۆنی بەرائەتی داهێنانی رادیۆی وەرگرت.
1910: چارلز رولز، هەستا بە یەكەمین گەشتی گەڕانەوەی سەركەوتوو كە رووباری (مانش)ی بڕی.
1932: مەلیك فوئاد فڕۆكەخانەی (ئەلمازە)ی كردەوە لە نێو ئاپۆڕای ئاهەنگی میللی گەورە.
1946: لابردنی سیستەمی پاشایەتی لە ئیتالیا دوای دامەزراندنی كۆماری و لابردنی مەلیك ڤیكتۆر عەمانۆئیلی سێهەم و دوورخستنەوەی بۆ میسر و دەرچوونی حوكم بۆ كوڕانی حاكمی پێشووی ئیتالیا نابێ بچنە ئەو وڵاتەوە.
1949: هەڵبژاردنی ناوی شانشینی ئەردەنی هاشمی بە ناوێكی فەڕمی بۆ ئەردەن، و راگەیاندنی مەلیك عەبدوڵای كوڕی حسێن كە بەرەی خۆرئاوای رووباری ئەردەن بخرێتە ژێر ركێفی ئەردەن.
1953: شاژنە ئەلیزابیسی دووەم بە فەڕمی تاجی لەسەرنا و بوو بە شاژنی عەرشی بەریتانیا، كە لەو كاتەدا تەمەنی 25 ساڵ بوو.
1954: فڕۆكەكانی میكویان جیروفیچ میك- 15ی یوگوسلافی هێرشیان كردە سەر فڕۆكەی دۆگلاس دی سی – 3 بەلجیكی، كە فڕۆكەكەی ناچاركرد بنیشێتەوە لە نەمسا.
1966: گەشتی ئاسمانی ئەمریكی سیرفیور 1 لەسەر رووی مانگ نیشتەوە.
1968: فڕۆكەی ئێف-4 ڤانتۆمی دووەمی ئەمریكی لە حەرەمی زانكۆی كیوشو لە یابان تەقیەوە.
1971: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (الرڕی) ی ئەردەنی.
1976: پەرلەمانی كاتی تەیموری خۆرهەڵات رازیی بوو كە بچێتە پاڵ ئەندونیسیا و ئەوەش دوای نزیكەی یەك ساڵ لە دەرچوون و داگیركردرنی بورتوگالی بۆ ئەو دوورگەیە، ئەو دوورگەیە سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە ساڵی 1999ز.
1983: فڕۆكەی فڕۆكەوانی كەنەدا ماكدونال دۆگلاس دی سی 9 سووتا دوای نیشتنەوەی بە ناچاری لە فڕۆكەخانەی سینسیناتی باكوری (كنتاكی نێودەوڵەتی) و ئەو رووداوە بووە هۆی كوژرانی 23 كەس لە كۆی 46 كەس لە سەرنشینانی فڕۆكەكە.
1989: بەرزكردنەوەی ئاڵای میسری لەسەر بارەگای كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە تونس دوای ماوەی پچڕانی عەرەبی بۆ میسر دوای ئەوەی كە ئاشتەوایی كرد لەگەڵ ئیسرائیل.
1992: هۆڵەندا 45 پەناهندەی كوردی لە نێوان سنوری توركیا و عیراق بردە وڵاتەكەی و مافی پەناهندەیی پێدان.
1997: ئیدانەكردنی (تیموسی مك فای) بە 15 تۆمەت لە رووداوی تەقینەوەی بینای فیدراڵی لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما.
2001: دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (كۆمەڵ) زمانحاڵی كۆمەڵی ئیسلامی.
لە شاری بەغداد 44 ئەنجومەنی شارەوانی لە گەڕەكە جۆراوجۆرەكان هەڵبژێران بە سەرپەرشتی و چاودێری ئیدارەی مەدەنی ئەمریكی كە لە زانكۆی موستەنسریە بەڕێوەچوو.
2005: تیرۆركردنی رۆژنامەنوس و بیریاری لوبنانی (سەمیر قەسیر) بە تەقاندنەوەی مین لە ناو ئۆتۆمبیلەكەی لە بەیروت.
2007: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی (الجریدە الكویتیە).
2010: كۆنفرانسی ئامادەكاری سەرژمێری گشتی عیراق لە هەولێرەوە دەستیپێكرد.
2012: فەرمان بەسەر سەرۆكی پێشوی میسر محەمەد حوسنی موبارەك و وەیزیری ناوخۆی حەبیب عادلی بە بەندكردنی هەتاهەتایی دوای تۆمەتباركردنی بە كوشتنی خۆپیشاندەران لە ساتەوەختی شۆڕشی 25 ینایەر.
2014: حكومەتی ویفاقی نیشتمانی فەلەستینی سوێندی دەستوری خوارد بە سەرۆكایەتی رامی حمد الله.
2014: مەلیكی ئیسپانیا خوان كارلۆسی یەكەم وازی لە دەسەڵات هێنا بۆ كوڕەكەی فیلیپی دوای 38 ساڵ لە حوكمڕانی.

لەدایكبوون:
1664: سوڵتان مستەفای دووەم، سوڵتانی عوسمانی.
1740: ماركیز دی ساد، رۆمانووسی فەرەنسی.
1835: پاپا بیوسی دەیەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1840: تۆماس هاردی، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1857: كارل گیلوروب، شاعیری دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1917ز.
1921: عەبدوڵا تیب، ئەدیبی سودانی.
1930: ئەحمەد تۆفیق، ئەكتەری دەرهێنەری میسری.
1931: فیكتۆر تساریف، یاریزانی تۆپی پێی سۆڤیەتی.
1940: مەلیك قوستەنتینی دووەم، مەلیكی یۆنان.
1941: ستیسی كیچ، ئەكتەری ئەمریكی.
1945: زیزی مستەفا، ژنە ئەكتەری میسری.
1954: دنیس هایسبیرت، ئەكتەری ئەمریكی.
1957: ئەحمەد فوئاد سەلیم، ئەكتەری میسری.
1962: حاتەم عەلی، دەرهێنەری سوری.
1972: وینتورس میلەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1977: زاكری كوینتو، ئەكتەری ئەمریكی.
1986: بیلال محەمەد، یاریزانی تۆپی پێی قەتەری.
1987: ئەحمەد عەبدولغەفور، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1987: دارین زانیار، گۆرانیبێژی كورد لە سوید.
1988: سیرخیو ئەگویرو، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

وەفات:
1403: سیراجەدین بەلقینی، یەك لە ئیمامەكانی فیقه و فەرموودە و نوێكەرەوەی سەدەی هەشتەمی كۆچی.
1882: جوزیبی گاریبالدی، عەسكەرتار و سیاسەتمەداری ئیتاڵی.
1931: شێخ ئەمینی خاڵ، لە سلێمانی.
1948: كارل گیبهارت، پزیشكی نازی كە بەناوبانگ بوو لە بازرگانیكردنی پزیشكی زۆر خراپ لەسەر بەندیەكانی گرتوخانەكان.
1976: عەبدولڕەحمان عەزام، یەكەمین ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.
1990: ریكس هاریسۆن، ئەكتەری ئینگلیزی.
1993: تاهیر جاووت، شاعیر و رۆماننوس و رۆژنامەنوسی جەزائیری.
1997: كەمال سابیر، شانۆكاری كورد.
1998: مامۆستا مەلا ساڵحی شارەزووری.
2005: سەمیر قەسیر، رۆژنامەنوسی لوبنانی.
2008: د. ئیحسان فوئاد، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا..
2008: د. هیدایەت عەبدوڵا حەیران.
2009: یوسف ئیبراهیم غانم، ئابوریناسی كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی كۆماری لە ئیتالیا.
رۆژی سەربەخۆیی لە ساموا.

PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket