وشكه‌ساڵی به‌رهه‌می گه‌نم كه‌م ده‌كاته‌وه
کوردستان 03:57 PM - 2022-06-01
پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نم له هه‌رێمی كورسستان نزیكه‌ی 400 هه‌زار تۆن بێت، له كاتێكدا ساڵانه بۆ ئاسایسی خۆراك هه‌رێمی كوردستان پێویستی به یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه، هاوكات له هه‌رێمی كوردستان 38 هه‌زار و 948 جوتیار هه‌ن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ د. زێدا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌باره‌ی رێژه‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ئه‌نجامدا.
د. زێدا محه‌مه‌د: به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2004 پێشبینی كراوه هه‌ر تاكێك له عێراقدا ساڵانه پێویستی به 192 كیلۆ گرام دانه‌ویڵه له جۆری گه‌نم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه پێداویسیتیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی پێ پڕبكاته‌وه. ئێمه‌ش به گوێره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر وای دابنێین كه دانیشتووانی هه‌رێم 6 ملیۆن كه‌سه، كه‌واته له ساڵێكدا پێویستیمان به زیاتر له یه‌ك ملیۆن تون گه‌نم ده‌بێت، تاوه‌كو بگه‌ینه ئاستی ئاسایشی خۆراك له ڕووی نیشتیمانییه‌وه.
د. زێدا محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: به‌رهه‌می گه‌نم جیاوازه له ساڵانی رابردوو، به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه كه‌مببێته‌وه. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش راپۆرتێمكان ئاماده كردووه له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه به ناوچه رێژه‌ی زیانه‌كانی وشكه‌ساڵیمان دیاری كردووه. زۆرترین ئه‌و ناوچانه‌شی زیانی پێگه‌یشتووه له‌ڕووی به‌رهه‌می گه‌نمه‌وه، گه‌رمیان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه وشكه‌ساڵی ته‌واو له‌و ده‌ڤه‌ره ڕاگه‌یاندراوه، هه‌روه‌ها له پارێزگای هه‌ولێریش ئه‌و ناوچانه‌ی كه باران بارینی تێدا مسۆگه‌ر نییه وه‌ك (گوێڕ- دیبه‌گه - مه‌خموور) و به‌شێك له ناوچه‌ی قوشته‌په كه به‌ته‌واوی به‌رهه‌می گه‌نمیان له‌ناوچووه، له دهۆكیش ناوچه‌ی (سێمێڵ - به‌رده‌ڕه‌ش) زۆرترین زیانیان به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه به‌ركه‌وتووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستاش دروێنه‌ی گه‌نم به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌وانه هه‌مووی پێشبینین، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه تێبینی ده‌كرێت له ٨٥% پێشبینیه‌كانمان راست بن، بۆیه ڕێژه‌ی گه‌نمی به‌رهه‌مهاتوو به‌راورد به ساڵانی رابردوو كه‌مه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌می باران بارینه. بۆیه ئه‌و گه‌نمه‌ی له هه‌ولێر ده‌چێندرێت زیاتر له‌و ناوچانه ده‌چێندرێت كه دێمین و زیاتر پشت به باران ده‌به‌ستن، باران بارینی ئه‌مساڵیش له‌كاتی خۆیدا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بارانێكی زۆریش باری بێت پچڕپچڕ بووه و سوودی بۆ پێگه‌یشتنی گه‌نم نه‌بووه. ناتوانین پێشبینی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم بكه‌ین، بۆیه ئه‌وه‌ی ساڵانی پێشوو گوتراوه داتای ڕاست نه‌بوون.
د. زێدا محه‌مه‌د وتیشی: ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕێژه گه‌نمه‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستانی دانا بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سایلۆكانی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه وه‌ربگیرێن، بریتیی بوو له ٣٧٥ هه‌زار تۆن، به‌ڵام له‌و بڕه ته‌نیا ١٢٦هه‌زار تۆن گه‌نم به سایلۆكانی فیدراڵ درا، ئێمه ناڵێین به‌رهه‌می گه‌نم ١٢٦ هه‌زار تۆن بووه، له‌وانه‌یه زۆرێك له‌و گه‌نمه جوتیاره‌كان خۆیان ئاڵ‌وگۆڕیان پێكردووه، له بازاڕی ڕه‌شدا و نه‌دراوه به سایلۆكان، بۆ ئه‌مساڵیش ده‌توانین پێشبینی بكه‌ین به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو بێت، چونكه ساڵی رابردووش به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر كاریگه‌ری وشكه‌ساڵی بووین، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵمان له نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هه‌زار تۆن بێت، به‌و رێژه‌یه‌ی كه راده‌ستی سایلۆكان ده‌كرێت، یان له‌لای جوتیاره‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له هه‌رێمی كوردستان ٣٨ هه‌زار و ٩٤٨ جوتیار هه‌ن، بۆ ئه‌مساڵیش دوو ملیۆن و ٥٩٩ هه‌زار و ٥٨٠ دۆنم زه‌وی به گه‌نم چێندراوه له كۆی ٣ ملیۆن و ٥٩٣ هه‌زار پارچه زه‌ویی كشتوكاڵی.
د. زێدا محه‌مه‌د وتی: ئه‌مساڵ گه‌نمی وه‌رگیراو به نرخی ٨٥٠ هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر تۆنێك، ئێستا جگه له سایلۆكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر ٢٠ سایلۆ و له سلێمانیش ١٢ سایلۆی دیكه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نم دروستكراون و ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران.
PUKmedia / فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25