riklam

چەند حاڵەتێكی چاكبوونەوە لە تای خوێنبەربوون تۆمار دەكرێت

عیراق 07:56 PM - 2022-05-29

وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ ئەمڕۆ یەك شەممە جەختیكردەوە، لەسەر ئەوەی ژمارەیەك توشبوو بەتای خوێنبەربوون چاكبوونەتەوەو پسپۆڕێكیش ئاماژەیداوە بەڕۆڵی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە.

دكتۆر روبا فەلاح حەسەن ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لەوەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ بە PUKmedia ی راگەیاند: كە ژمارەیەك توشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون بەتەواوەتی چاكبوونەتەوەو سەرجەم چاكبووەكانیش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

راشیگەیاند: كە وەزارەتەكەیان ئامارێكی وردی لەبارەی ژمارەی توشبوون بەنەخۆشییەكە لەلا نییە، روونیشیكردەوە لەئێستادا وەزارەتی تەندروستی لەهەوڵی ئەوەدایە رێگری لەبەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بەنەخۆشییەكە بكات.

لای خۆشییەوە ئوسامە ئەلعانی دكتۆری دەرمانساز جەختیكردەوە كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەخۆشییەكەو بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە نییە.

 ئەلعانی لەمیانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia راشیگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا پلەكانی گەرما لەوڵاتدا رووی لەبەرزبوونەوەیەو روونیشیكردەوە كە پلەی گەرما كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نەخۆشییەكە نابێت.

ئاشكراشیكرد: كە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر مێرووی گوێزەرەوەی نەخۆشییەكە دروست دەكات و رێگری لەگواستنەوەی نەخۆشییەكە لەنێوان ئاژەڵەكاندا دەكات، رێگریش دەبێت لەگواستنەوەی نەخۆشییەكە لەنێوان ئاژەڵی توشبوو و ساغەكاندا و هەروەها لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤدا.  

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket