سكچوون و رشانه‌وه له‌ناو منداڵاندا بڵاوده‌بێته‌وه
کوردستان 12:39 PM - 2022-05-29
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌سلێمانی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون هۆشداریی ده‌دات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه كه دایكان و باوكان بزانن چۆن رێگری له‌وه بكه‌ن كه منداڵه‌كانیان له‌و په‌تایه بپارێزن.
د. پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌سلێمانی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سكچوون و رشانه‌وه له‌ناو منداڵاندا له‌كۆنگه‌ره‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هۆكاره‌كانی زۆربوونی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و رشانه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، چونكه له گه‌رمادا وشبوونه‌وه‌ی منداڵان زیاتر ده‌بێت، زۆرتر له هاویناندا سه‌رچاوه‌ی ئاو پیستر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی شێوازی هه‌ڵه‌ی خواردن له وه‌رزی هاویندا و خواردنی خۆراكه سه‌ر واڵاكان له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه.
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه كه دایكان و باوكان چۆن رێگری له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه, یه‌كه‌م ئاو بكوڵێنرێت پاشان سارد بكرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بخورێت، شۆردنی توالێته‌كان و پاكردنه‌وه‌ی خواردن و میوه‌كان به باشی پێش خواردنی، هه‌وره‌ها گه‌ر منداڵێكدا تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بوو كه‌لوپه‌له‌كانی كه بۆی به‌كارده‌هێنرێت له منداڵه‌كانی دیكه جیا بكرێته‌وه، گرنگترین كار كه دایك و باوك ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵن منداڵه‌كانیان وشك ببێته‌وه له‌كاتی سكچوون و رشانه‌وه‌دا، گه‌ر نیشانه‌كانی زۆر قورس نه‌بوو دایكان و باوكان ده‌توانن هه‌ر له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری منداڵه‌كانیان به پێدانی شله‌مه‌نی و میوه، به‌ڵام گه‌ر تای زۆر به‌رزبوو، گه‌شكه‌ی له‌گه‌ڵدابوو یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بوو با به‌زووترین كات بێنه نێو نه‌خۆشخانه‌كان.
دكتۆر پشده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌ر منداڵه‌كانتان تووشی نه‌خۆشی بوون تكا ده‌كه‌ین كه ته‌نیا پزیشكی منداڵان بیبینێت، پێویست ناكات له‌كاتی هه‌ر سكچوونێكدا منداڵ فلاجینی پێبدرێت، بۆیه گه‌ر زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین ره‌نگه كاره‌ساتی گه‌وره رووبدات، به‌رده‌وامیش حاڵه‌تی جیاوازمان بۆ دێت به تایبه‌تی منداڵی تازه له‌دایكبوو كه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه به خورما و هه‌نگوین، منداڵ هاتووه بۆلامان كه ته‌مه‌نی خوار یه‌ك ساڵ بووه به پێدانی خورما و هه‌نگوین چاره‌سه‌ری بۆ كراوه كه ئه‌مه زۆر ترسانه‌كه، دواتر ته‌ماشامان كردووه كه بووه‌ته هۆی ئیفلیجی مێشك و دواتر یان چاو یاخود گوێی له‌ده‌ستداوه، له كۆتایدا ته‌نیا خێزانه‌كه‌ی خۆی گیرۆده ده‌بێت، له ساڵی رابردوودا سێ منداڵی بچووك به‌هۆی پێدای ده‌رمانی گیاییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه تكایه هه‌ر منداڵێك ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵ بوو با پزیشكی منداڵان نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات و چاره‌سه‌ری بكات.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12