}

كچێك و ژنێك له‌ گه‌رمیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

کوردستان 11:28 AM - 2022-05-27

له‌دوو رووداوی جیادا له‌ گه‌رمیان كچێك و ژنێك به‌ په‌ت گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌.

موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی موه‌چه‌فینی قه‌زای كه‌لار ته‌رمی ژنێك له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌ناوی ( خ - خ - ع) له‌دایكبووی 2000 كه‌ژنی ماڵه‌وه‌بووه‌ هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو به‌ وته‌ی كه‌سوكاری ناوبرا سێ مانگه‌ زه‌واجی كردوه‌و ئه‌مشه‌و خۆی هه‌ڵواسیوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌گوندی ساڵح ئاغا سه‌ر به‌ناحییه‌ی قۆره‌توو ته‌رمی كچێك به‌ناوی( ج- س - ا )له‌دایكبووی 2007 هێنرایه‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌هۆی هه‌ڵواسینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا توێكاری بۆ ته‌رمه‌كان كراوه‌و پۆلیسی گه‌رمیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕوداوه‌كان كردۆته‌وه‌ ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌سه‌ر هۆكاروچۆنێتی ڕوداوه‌كان.

  1. PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket