riklam

تەندروستی جیهانیی: ئاووڵەی مەیمون ناگۆڕێت بۆ پەتایەكی جیهانی

جیهان 07:46 PM - 2022-05-26

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەكرد كە ئاووڵەی مەیمون ناگۆڕێت بۆ پەتایەكی جیهانی.

 

لەو بارەیەوە عەبدولناسڕ ئەبوبەكر بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆپارێزی و ئامادەسازی  لەمەترسییە درمەكان لەنووسینگەی هەرێمایەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بەرێكخراوی تەندروستی جیهانیی راشیگەیاند: تا ئێستا گۆڕان لە نەخۆشی ئاووڵەی مەیمون رووینەداوەو نەشگۆڕاوە بۆ پەتایەكی جیهانیی و ئەوەشی لەجیهاندا دەبینرێت بڵابوونەوەی چەند حاڵەتێكی توشبوونە كەبەهۆی ڤایرۆسێكی دەگمەنەوەیەو رێكخراوەكە لەهەوڵدایە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتانە لەو وڵاتانە ئاشكرا بكات كە ڤایرۆسەكە تێیاندا هەر نەبووە.

 

عەبدولناسڕ ئەبوبەكر لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند: ڤایرۆسەكە لەهەندێك لەوڵاتانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقیا جێگیر بووەو هەر ماوە ناماوەیەك لەوڵاتەكانی خۆی دەرئەكەوێت و ووندەبێت، ئەوەشی بووە پاڵنەرمان بۆئەوەی تیشكێك بخەینە ئەو بابەتەو نەهێڵین پەتاكە زیاتر لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوببێتەوە، ئەو حاڵەتانە بوو كە لەئەفریقیا سەریانهەڵدا هۆكارەكەشی بوونی ئەو ئاژەڵانەیە كە ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوەو پاشان دەركەوتنی ژمارەیەك حاڵەت لەهەندێك وڵاتی تر.  

 

روونیشیكردەوە، نەوەكانی نەخۆشییەكە لەناوەڕاستی ئەفریقیادا یەكجار لەناوبەرن بەڵام لەوڵاتانی رۆژئاوای كیشوەرەكەدا كەمترە، باسیشی لەوەكرد كە رێكخراوەكە پێداگری لەسەر وڵاتانی جیهان كردۆتەوە لەسەر پێویستی  چاودێریكردنی نەخۆشییەكەو رێگریكردن لەتەشەنەسەندنی.

 

راشیگەیاند: لەسەر ئاستی جیهاندا تاوەكو 25ی ئایار 157 حاڵەتی توشبوو بەڤایرۆسەكە تۆمار كراوە، یەك حاڵەتیش لە 24ی ئایاردا لەئیمارات تۆمار كراوە، حاڵەتی زیاتریش هەیە لەوڵاتان لەنێویشیاندا لەناو كیشوەرەكەماندا.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket