riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی كێشه‌یه‌كی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كات

کوردستان 07:22 PM - 2022-05-25

دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای دیراسه‌كردن و به‌دواداچوون له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و پشكنینی پزیشكیی بۆ مامه‌ڵه‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكییه‌وه‌ كه‌ یه‌ك لیژنه‌ له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش فشارێكی زۆری له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ داوامان له‌وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق كردوه‌ لیژنه‌ی دیكه‌ له‌ كه‌ركوك زیاد بكرێت و لیژنه‌ی پزیشكی دیكه‌ له‌قه‌زاكانی داقوق و دوبزیش ده‌ستبه‌كاربن.

وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان ده‌ربڕی.

دیلان غه‌فور ده‌شڵێت: به‌وكاره‌مان خزمه‌تێكی تر پێكه‌شی كه‌ركوك ده‌كه‌ین و كردنه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌ پزیشكییانه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و قه‌ره‌باڵغیی و زوو ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان پێویستی به‌ ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزشكیی هه‌یه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket