riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌لی باپیر جه‌ختیان له‌یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌

کوردستان 04:15 PM - 2022-05-25

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و مامۆستا عه‌لی باپیر، ‎سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان‌ له‌شاری ھه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی نیشتمانیی و به‌رپرسیارانه‌ له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی و ئابوورییه‌وه‌ كرا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێكران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌نگاوی كرداری و خێرا كرده‌وه‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست كه‌ خزمه‌تكاری خه‌ڵك بێت.

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ كۆده‌نگی و یه‌كڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرایه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن ببێته‌ بنه‌مای كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانییان هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ فاكته‌ری به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا وه‌سفكرا.

ھه‌ر له‌كۆبوونه‌كه‌دا جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرایه‌وه‌ به‌جۆرێك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كورد و یه‌كڕیزیی نیشتمانیی بكات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket