riklam

تەندروستی جیهانی: دەیان حاڵەتی نوێی ئاوڵەی مەیمون تۆماركرا

جیهان 03:29 PM - 2022-05-24

تەندروستی جیهانی رایگەیاند: تەنها ئەمڕۆ 131 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون تۆماركراوەو 106 حاڵەتی تریش لە 19 وڵات گومانیان لەسەرە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەشداوە كە دەتوانرێت كۆنترۆڵی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەیەكی زانستی بۆ توێژینەوە لەبارەی نەخۆشیەكەو پاڵپشتی وڵاتانی ئەندامیان دەكەن.
ریچارد پیبۆدی لێپرسراوی باڵای رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لەدەرەوەی ئەفریقا پێویستی بەدەستپێكردنی هەڵمەتێكی كوتانی بەكۆمەڵ هەیە لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی دیكەی وەك پاكوخاوێن و سێكسكردن بەشێوەیەكی تەندروست.
ریچارد پیبۆدی كە سەرپەرشتی تیمی نەخۆشییە گوازراوەكان و مەترسیدارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات لە ئەوروپا، باسی لەوەشكردوە كە دابینكردنی دەستبەجێی ڤاكسین و دژە ڤایرۆسەكان تارادەیەك سنوردارە، بەڵام نەخۆشیەكە بەئاسانی بڵاونابێتەوەو هێشتا نەبووەتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكی مەترسیدار.
قسەكانی پیبۆدی لەكاتێكدایە كە سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكانی ئەمریكا رایگەیاند: لەپرۆسەی بڵاوكردنەوەی ژەمە دەرمانی ڤاكسینی (جینیۆس)دایە بۆ بەكارهێنانی لەگەڵ حاڵەتەكانی ئاوڵەی مەیمون.
هەفتەی رابردوش حكومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لەو بژاردانە دەكەن كە پەیوەندیان بەكوتانەوە هەیەو دەبێت كاری لەسەر بكرێت، هەروەها بەریتانیاش كوتانی داوەتە كارمەندانی چاودێری تەندروستی.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی گشتی لە ئەوروپا و ئەمریكای باكور بەوردی لەحاڵەتی گومانلێكراو یان پشتڕاستكراوی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەكۆڵنەوە، بەتایبەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی ئەفریقا.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket