ته‌ندروستی عیراق: توشبوانی تای خوێنبه‌ربوون له‌هه‌ڵكشاندایه
عیراق 07:14 PM - 2022-05-21
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه كه پرسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه‌و پێویستیش به‌گه‌وره‌كردن ناكات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.روبا فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق به PUKmediaی راگه‌یاند: نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه‌و هه‌موو ساڵێكیش ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌عیراق تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مساڵ ژماره‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كه زۆرتر بوو.
راشیگه‌یاند: پێویسته هه‌وڵی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان یه‌كبخرێت، چونكه نه‌خۆشییه‌كه هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه‌و خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ره‌و ده‌بێته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كه‌و رێگریش له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كات.
فه‌لاح جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ خۆی له‌به‌دواداچوون له‌حاڵه‌ته گومانلێكراوه‌كاندا ده‌بینێته‌وه به‌دواداچوونیش بۆ حاڵه‌ته توشبووه‌كان ده‌كات و چاره‌سه‌ریان بۆ دابین ده‌كات، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت به‌هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵدا بێت و ئاشكراشیكرد كه‌ئه‌وه‌ی دواییان ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و چاره‌سه‌ریان بۆ بكات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی رشاندنی ماده قڕكه‌ره‌كان و كۆتایهێنان به مێرووی گه‌نه كه هۆكاره بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ئاژه‌ڵی توشبوه‌وه بۆ ئاژه‌ڵی ساغ و بۆ مرۆڤیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خۆی له‌چاره‌سه‌رو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، رێگریكردنیش له‌بڵاوبوونه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌رییه‌وه‌یه، هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش رێگریكردنه له‌به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناوچه نیشته‌جێییه‌كان و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌وه‌ی كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه، وتیشی: پێویستمان به‌وه‌یه هاووڵاتییان هۆشیار بكرێنه‌وه‌و مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ روونبكرێته‌وه‌و نابێت له‌گرنگی ئه‌و پرسه كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و پرسه‌كه‌ش یه‌كجار گه‌وره نه‌كه‌ین.
فه‌لاح داواشی له‌هاووڵاتیان و به‌تایبه‌تیش گۆشتفرۆشه‌كان كرد پابه‌ندی رێنمایی و رێكاره خۆپارێزییه‌كان له‌نه‌خۆشییه‌كه ببن و پاكوخاوێنی رابگرن و گۆشت له‌و شوێن و جێگه‌یانه‌دا بكڕن كه جێی متمانه‌ن، ئاماژه‌شیدا كه‌پێویسته گۆشتفرۆشه‌كان له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵدا ده‌ستكێش به‌كاربهێنن و جلوبه‌رگی خۆپارێزی له‌به‌ربكه‌ن كه‌ئه‌وانه مه‌رجی سه‌لامه‌تین و به‌ر له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون ده‌گرن و رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون ده‌كه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25